یەڵماز ئەردوغان: رێژەی پشتگیری لە قۆناغی چارەسەری زۆرە

KDP.info/ تیمی كۆمیتەی عەقڵمەندانی توركیا بۆ چاودێری كردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد سەردانی ناوچەی رەحای كرد و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وەڵامی چەندین پرسیاری دایەوە.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی روتاخەبەر ئاماژەی بەوە كردووە كە لەم كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا ئەندامی تیمی كۆمیتەی عەقڵمەندان یەڵماز ئەردوغان باسی ئەوەی كردووە كە ئەو راپرسییانە كە سەبارەت بە قۆناغی چارەسەری ئەنجام دراون راستییەكان ناگوازنەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە بە پێ ئەنجامی راپرسییەكان رێژی پشتگیری كردن لە قۆناغی چارەسەری رێژەیەكی كەم و لاوازە و ئەمە دوورە لە راستی چوونكە ئێمە بۆ خۆمان لە نێو خەڵك دان و دەزانین كە خەڵك تا چەندە ئامادەیە پشتگیری لەم قۆناغە بكات.
یەڵماز ئەردوغان جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە رێژەیەكی یەكجار زۆری خەڵكی توركیا لەوەی كە راپرسیییەكان بانگەشەی بۆ دەكەن پشتگیری لە قۆناغی چارەسەری دەكەن و دەیانەوێ ئەم قۆناغە بگاتە ئەنجام و ئاشتەوایی باڵ بە سەر توركیادا بكێشێت.




