نووسینگه‌ی سه‌رۆک کۆمار: سه‌رۆك كۆمار داوای لەهەڤاڵانی سەرکردایەتی یەکێتیی کرد ئیمزا نەکەن

له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق وه‌ڵامی لێدوانێکی ئه‌یاد عه‌لاوی داوه‌ته‌وه‌که گوتبووی "سه‌رۆك كۆمار پێشنیازی كردووه متمانه له مالیكی بسه‌ندرێته‌وه". له وه‌ڵامه‌که‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆک کۆمار‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که سه‌رۆك كۆمار نه‌ک هه‌ر پرۆژه‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی له مالیكی ئیمزا نه‌كردووه به‌ڵکوو له کۆبوونه‌وه‌که‌ی هه‌ولێردا داوای له‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ركردایه‌تیی ی.ن.ك كردووه كه ئاماده‌ی دیداره‌كه بوون، ئیمزای نه‌كه‌ن. به‌ڵام روونکردنه‌وه‌که دواتر ده‌ڵێ: " سه‌رۆک کۆمار له کۆبوونه‌وه‌که‌دا گووتی: ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی یان سه‌رۆك وه‌زیر ره‌تیان كرده‌وه پابه‌ند بن به پره‌نسیبه‌كان و چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كان ئه‌وا سه‌رۆك كۆمار داوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه.
ده‌قی روونکردنه‌وه‌که‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆک کۆمار:
رۆژنامه‌ی (ئه‌لحه‌یات)ی چاپی له‌نده‌ن له زاری دكتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی یه‌وه سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی "العراقیه" رایگه‌یاند مه‌سه‌له‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆك وه‌زیر به پێشنیازی سه‌رۆك كۆماری عێراق بوه ،ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كه پێچه‌وانه‌ی راستیی و واقیعه .
له‌گه‌ڵ رێزدا بۆ روانینه‌كانی دكتۆر عه‌لاوی و كاره سیاسییه‌كه‌ی ،ئه‌و لێدوانه جێی سه‌رسوڕمانه به تایبه‌تیی كه به‌شێكه له‌و زنجیره لێدوانانه‌ی سه‌ركرده‌كانی"العراقیه " و پارله‌مانتارو كه‌سه نزیكه‌كانی كه هه‌مویان یه‌ك مه‌به‌ست و ئاماژه‌یان هه‌یه و له یه‌ك ئاڕاسته‌دا چڕ ده‌بێته‌وه كه گوایه سه‌رۆك كۆمار "به‌ڵینی داوه "یاخود "پرۆژه‌یه‌كی پێشكه‌شكردوه " ته‌نانه‌ت "پابه‌ندی ده‌ستوریی ده‌بێت "به سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆك وه‌زیر .
هه‌رچه‌نده له به‌یانه‌كانی پێشودا هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ِی سه‌رۆك تاڵه‌بانیمان له‌و باره‌یه‌وه رونكردۆته‌وه كه هیچ گومانێك هه‌ڵناگرێت ، به‌لاَم وای ده‌بینین كه ناچارین جارێكی دیكه بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته وخستنه روی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی له دیداره‌كه‌ی 28-4-2012ی هه‌ولێردا پێشكه‌شكراو نۆ خاڵی له خۆ گرتبو ،دكتۆر عه‌لاوی ده‌زانێت كێ ئاماده‌ی كرد‌و پێشكه‌شیكرد ،ئه‌وه فه‌خامه‌تی سه‌رۆك نه‌بو پێشنیازی بكات .پێشنیازه‌كه‌ش وا بو كه پرۆژه‌كه ئاڕاسته‌ی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی بكرێت نه‌ك ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ،له كاتێكدا به ئیجابیی مامه‌ڵه‌ی له ته‌كدا نه‌كرا ئه‌و كاته مه‌سه‌له‌كه بگۆردرێت بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه .
ئاماده‌كه‌رانی پرۆژه‌كه پێشنیازیان كرد واده‌ی مانگێك دابنرێت بۆ وه‌لاَمدانه‌وه به‌لاَم ئه‌وه به‌ڕێز عه‌لاوی بو داوای كرد واده‌كه كورت بكرێته‌وه بۆ هه‌فته‌یه‌ك ،ئه‌وه‌بو دوای گفتوگۆ رێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر دوهه‌فته.
سه‌رۆك كۆمار پرۆژه كه‌ی ئیمزا نه‌كرد ،داوای له‌و هه‌ڤاڵانه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش كرد كه ئاماده‌ی دیداره‌كه بون ئیمزای نه‌كه‌ن.
دوپاتیشی كرده‌وه ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی یان سه‌رۆك وه‌زیر ره‌تیان كرده‌وه پابه‌ند بن به پره‌نسیبه‌كان و چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كان ئه‌وا داوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه ،هاوكات داوایشیكرد كه هه‌وڵ چڕ بكرێته‌وه بۆ پێویستیی چاكسازیی و ره‌تكردنه‌وه‌ی تاكڕه‌ویی له حوكمڕانیدا ،ئه‌وه له كاتێكدایه كه ئاماده بوانی دیداره‌كه هه‌مو چاوێكیان خستبوه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه .
دواتر سه‌رۆك به ره‌سمیی په‌یامی له هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی و سه‌رۆك وه‌زیر پێگه‌یشت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئاماده‌ن رێز له رێككه‌وتن نامه‌كانی پێشوو و بگرن و جێبه‌جێشیان بكه‌ن و برگه‌كانی "نامه‌ی هه‌ولێریش" ره‌چاو بكه‌ن جگه له برگه‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه .
ئه‌مه راستیی هه‌ڵوێستی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك تاڵه‌بانی یه ، هه‌میشه له‌و روانگه‌یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ته بۆیه ده‌بێـت هه‌ر به بێلایه‌نیی بمێنێته‌وه و سه‌رپه‌رشتیكاری كۆده‌نگیی نیشتمانیی و كۆكردنه‌وه و یه‌كخسته‌وه ی ریزه‌كان بكات ، ئه‌گه‌ر َ پشتی لایه‌نێكی گرت دژی لایه‌نێكی تر ئه‌وا ئه‌و رۆَله له‌ده‌ست ده‌دات .
هیوادارین ئه‌م به‌یاننامه‌یه سنورێك دابنێت بۆ ئه‌و لێدوانه دور له واقیع و دژ به گیانی دیالۆگی بنیاتنه‌ر و ئه‌مانه‌ت و راستگۆیی .
نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار
13-6-2012




