وەزیری کار مۆڵەتی دە رۆژ دەداتە دوو پرۆژە

هەولێر- تایبەت بە kdp.info/ له‌به‌رانبه‌ر پێشێلكردنى مافى كرێكاران و پابه‌ندنه‌بوونى كۆمپانیا و پرۆژه‌كان به پاراستنى مافى كرێكار له شوێنى كاركردن و ره‌چاونه‌كردنى مه‌رجى پاك و خاوێنى له چێشخانه‌كان، له به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كى مه‌یدانیدا پرۆژه‌یه‌كى نیشته‌جێ بوون و كۆمپانیایه‌كى تایبه‌ت به‌پاككردنه‌وه‌ى شار، 10 رۆژ مۆڵه‌تیان پێده‌درێت بۆ نه‌هێشتنى كه‌موكوڕییه‌كانیان. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئاسۆس نه‌جیب وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كار و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى و لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند به سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى پیشه‌یى كرێكار له شوێنى كاركردن، چه‌ند كارگه و پرۆژه‌یه‌كى له شارى هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه كه كرێكار كارى تێدا ده‌كات. له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه مه‌یدانییه‌دا كۆمپانیاى (مه‌مۆ) كه‌تایبه‌ته به‌پاككردنه‌وه‌ى شار و (شادى ستى) كه‌تایبه‌تن به‌دروستكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێ بوون به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون به‌مافه‌كانى كرێكاران و خراپى شوێنى چێشت لێنان و نه‌بوونى مه‌رجى پاك و خاوێنى و سه‌لامه‌تى، 10 رۆژ مۆڵه‌تیان له لایه‌ن لیژنه‌ى وه‌زاره‌ته‌وه پێدرا بۆ چاره‌سه‌ركردن و نه‌هێشتنى كه‌موكوڕییه‌كانیان، له كاتێكدا دواى ئه‌و ماوه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ردوو كۆمپانیاى ناوبراو پابه‌ندى رێنماییه‌كان نه‌بن، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌درێن به‌دادگاى كار. وه‌ك به‌رچاو روونیه‌ك بۆ خاوه‌ن كار و پرۆژه‌كان ، وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى رایگه‌یاند: پاراستنى مافى كرێكار و بوونى مه‌رجى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى پیشه‌یى له شوێنى كاركردن ده‌بێـت له هه‌موو پرۆژه و كارگه و كۆمپانیاكاندا هه‌بێـت، هه‌ر كارگه و پرۆژه‌یه‌كیش پابه‌ندى رێنماییه‌كانمان نه‌بێت به‌پێى یاسا مامه‌ڵه‌ى له گه‌ڵ ده‌كرێت و ده‌درێت به‌دادگاى كار و لێپێچینه‌وه‌ى له گه‌ڵدا ده‌كرێت. هه‌روه‌ك ئاسۆس نه‌جیب گوتیشى به‌سه‌ركردنه‌وه مه‌یدانییه‌كانى وه‌زاره‌ت چڕتر ده‌بێته‌وه بۆ هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ى كرێكار كارى تیادا ده‌كات ئه‌ویش به مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له ژیانى كرێكاران و پاراستنى مافه‌كانیان و (چمان) كردنیان به‌پێى یاسا. هه‌ر له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و لیژنه‌ى تایبه‌تى وه‌زاره‌ت، كارگه‌ى (ئایس كینگ) كه‌تایبه‌ته به‌دروستكردنى سارده‌مه‌نى له هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه، له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا جگه له بوونى چه‌ند تێبینییه‌ك سه‌باره‌ت ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى كرێكاران و پێدانى رێنمایى پێویست، ده‌ستخۆشى له ستافى كارگه‌كه كرا بۆ ئه‌نجامدانى رێككارى پێویست و پابه‌ندبوون به‌رێنماییه‌كانى پاراستنى مافى كرێكار له كاتى كاركردندا




