٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بۆوەرگرتنەوە متمانە لەمالیكی سێ لیژنە پێكدەهێنرێت

سەرچاوە: Rudaw

بەرەی وەرگرتنەوەی متمانە لە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سێ لیژنەیان بۆ وەرگرتنەوەی متمانە له‌ مالیكى پێكهێناوەو لە یەكەم دانیشتنیشیاندا دەست دەكەن بە ئامادەكارییەكان.

چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار بە رۆژنامەى (الاتحاد)یان راگەیاندووە "هاوپەیمانی كوردستان‌ و عێراقیە و رەوتی سەدر لیژنەیه‌كیان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه‌ له‌ مالیكى دروستكردووە، ئه‌و لیژنه‌یه‌ش كارده‌كات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه‌ له‌ مالیكى ئەگەر هاتوو دووباره‌ شكستیان هێنا له‌ ناردنى واژۆى په‌رله‌مانتاران بۆ به‌رده‌م تاڵه‌بانى".

یه‌كێك له‌ لیژنه‌كان وەزاریە‌ و بەسەرۆكایەتی (د.رۆژ نوری شاوەیس) جێگری سەرۆك وەزیرانى عێراقه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ محەممەد عەلاوی وەزیری پەیوەندیەكان و محەممەد دەراجی وەزیری ئاوەدانكردنەوە تێیدا ئه‌ندامن، لیژنەی دووەمیش، لە سەرۆكی فراكسیۆنەكان د.فواد مەعسوم، سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستانی‌ و بەها ئەعرەجی سەرۆكی رەوتی سەدرو سەلمان جەمیلی سەرۆكی هاوپەیمانی عیراقییە پێكدێت، لیژنەی سێیەمیش كه‌ لیژنەیەكی یاساییە بە سەرۆكایەتی خالید شوانی ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق لە هاوپەیمانی كوردستانی‌ و محسن سەعدون و ئەمیر كەنانی لە رەوتی سەدر و حەیدەر مولا لەعێراقییە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار