گه‌شتیاریى هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوى گه‌وره‌ى ناوه

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ى ئایارى 2013، به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئابووریى هه‌رێمى كوردستان ساز كرا.
بابه‌تى یه‌كه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه بوارى گه‌شتیارى بوو له هه‌رێمى كوردستان كه تایبه‌ت بوو به ڕاپۆرتى كۆنفرانسى دووه‌مى گه‌شتیارى. له ڕاپۆرته‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر ڕه‌وشى گه‌شتیارى له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و میكانیزمانه‌ى كه ده‌بنه هۆى پێشخستنى بوارى گه‌شتیارى له هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى به‌دیهێنان و جێبه‌جێكردنى ستراتیژیه‌تى پێشخستنى گه‌شتیاریدا. له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه درا كه له ساڵى 2007ه‌وه تا ئێستا هه‌موو به‌شه‌كانى بوارى گه‌شتیارى له هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌وتنى به‌رچاویان به خۆیانه‌وه بینیوه و له ساڵى 2012دا نزیكه‌ى (2) ملیۆن و (200) هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته هه‌رێمى كوردستان و ڕێژه‌ى داهاتى گه‌شتیارى (650) ملیۆن دۆلار بووه.
ڕاپۆرته‌كه هه‌روه‌ها پلانى گه‌شتیاریى هه‌رێمى كورستانى خسته ڕوو كه به پێى ئه‌و پلانه له دوو قۆناغدا، قۆناغێكیان تا ساڵى 2015 و قۆناغى دوومیشیان تا ساڵى 2025 هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوى زۆر گه‌وره له بوارى گه‌شتیاریدا ده‌نێت و ده‌بێته یه‌كێك له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان له سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و جیهان. له ڕاپۆرته‌كه‌دا میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تیى پشتگیرى له كه‌رتى تایبه‌ت له‌پێناو پێشخستنى كه‌رتى گه‌شتیارى له هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پێداویستییه‌كیش بۆ پێشخستنى كه‌رتى گه‌شتیارى ده‌ستنیشان كرا بوون كه بڕیار درا بكرێته لیستێك تا ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بدرێت. هه‌روه‌ها بریار درا پشتگیرییه‌كى ته‌واو له ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار بكرێت و ببێته ده‌سته‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ، بۆ ئه‌مه‌ش په‌له بكرێت له ناردنى پرۆژه یاساى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار بۆ په‌رله‌مان.
بازاڕى كاغه‌زه داراییه‌كانى هه‌ولێر، یان بۆرسه‌ى هه‌ولێر بابه‌تى دوومى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئابوورى بوو كه تیایدا به تێروته‌سه‌لى گفتوگۆ له‌سه‌ر قۆناغه‌كانى جێبه‌جێكردنى ئه‌م پرۆژه‌یه كرا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نراون؛ به گرنگ و ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگێنران. هه‌روه‌ها ئه‌وه خرایه ڕوو كه له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیا و ده‌زگایه‌كى تایبه‌تمه‌ندى ئه‌مه‌ریكى و نێوه‌ده‌وڵه‌تى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌م بازاڕه هه‌ماهه‌نگى كراوه و له‌گه‌ڵ بازاڕى دراوى عیراقیش ته‌واوى هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى بۆ كردنه‌وه و ده‌ستبه‌كاربوونى بۆرسه‌ى هه‌ولێر كراوه و به سیسته‌مێكى ئه‌له‌كترۆنى كه هه‌مان ئه‌و سیسته‌مه‌یه بۆرسه‌كانى جیهان كارى پێ ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ بۆرسه‌ى عیراق و بۆرسه‌كانى جیهان ده‌به‌سترێته‌وه.
هه‌روه‌ها داكۆكى له‌سه‌ر په‌له‌كردن له كردنه‌وه و ده‌ستبه‌كاربوونى ئه‌و بۆرسه‌یه و پشتگیریى حكوومه‌ت بۆ ئه‌و بازاره كرایه‌وه؛ چونكه ده‌بێته هۆى چالاك و كاراكردنى جموجۆڵى بازرگانى و ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان.
له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابه‌تى دامه‌زراندنى كۆمپانیاى خاوه‌ن پشك (مساهمه) تاتوێ كرا و ئه‌نجومه‌نى ئابوورى داكۆكى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌بوونى ئه‌و كۆمپانیایانه له هه‌رێمى كوردستان و هه‌بوونى پشكى هاووڵاتیان به تایبه‌تیش له كۆمپانیا گه‌وره‌كاندا، سوودێكى زۆرى بۆ ئابووریى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و ده‌بێته هۆى دروستبوونى بڕوا و متمانه و به‌شداریى ڕاسته‌وخۆى هاووڵاتیان له دروستكردن و بنیاتنانى ئابووریى ووڵاتدا و ڕۆڵێكى گه‌وره له بووژانه‌وه‌ى ئابوورى و به‌گه‌ڕخستنى سه‌رمایه‌ى هاووڵاتیاندا ده‌گێڕێت. له‌م پێناوه‌شدا هه‌موو پشتگیرییه‌كى حكوومه‌ت بۆ دروستكردن و دامه‌زراندنى ئه‌و كۆمپانیایانه و كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى كڕینى پشك به تایبه‌تیش له كۆمپانیا گه‌وره‌كانى بوارى گه‌یاندن و په‌یوه‌ندى و چه‌مه‌نتۆ و ئاسن به ڕووى هاووڵاتیاندا، دووپات كرایه‌وه و وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى بۆ ئاماده‌كردنى ڕێوشوێنى گونجاو بۆ دامه‌زرانى ئه‌و جۆره كۆمپانیایانه له هه‌رێمى كوردستان؛ ڕا‌سپێردرا.




