نووسینگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له قاهیره ده‌كرێته‌وه

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ى ئایارى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شه‌ریف شاهین باڵیۆزى كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى له عیراق كرد كه به بۆنه‌ى كۆتایى هاتنى كاره‌كانى وه‌ك باڵیۆزى ووڵاته‌كه‌ى له به‌غدا، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردبوو.
له دیدارێكدا سه‌رۆك وه‌زیران هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ باڵیۆزى میسر له هه‌ر ئه‌رك و پۆستێكى نوێ‌دا خواست و سوپاسى ڕۆڵ و هه‌وڵ و ماندووبوونى كرد بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى میسر كه له بنه‌مادا په‌یوه‌ندى كۆن و مێژوویین و بنه‌ماى مێژوویى و كه‌لتوورییان هه‌یه، هه‌روه‌ها هیواى خواست كه له هه‌ر ئه‌رك و پۆستێكى دیكه‌دا بێت، وه‌ك دۆستى عیراق و هه‌رێمى كوردستان بمێنێته‌وه.
له دیداره‌كه‌دا و له چوارچێوه‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى میسردا، هه‌ردوولا سه‌ردانێكى چاوه‌ڕوانكراوى سه‌رۆك وه‌زیرانى میسریان بۆ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و داكۆكیان له‌سه‌ر خواستى هه‌ردوولا بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا؛ به تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا كه هه‌رێمى كوردستان پێویستى پێیه‌تى، وه‌ك بواره‌كانى گه‌شتیارى و كشتوكاڵ؛ كرده‌وه.
باڵیۆزى میسر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌یه‌كى داهاتووى نزیكدا نووسینگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك یه‌كه‌م نووسینگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم له ووڵاته عه‌ره‌بیه‌كان له قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر ده‌كرێته‌وه و ئه‌مه‌ش ئاسۆى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى میسر فراونتر ده‌كات و بواره‌كانى په‌یوه‌ندیى دووقۆڵى گه‌وره‌تر ده‌كات. دووپاتیشى كرده‌وه كه میسر ده‌یه‌وێت هه‌رێمى كوردستان بگاته پێگه‌یه‌ك و له وێوه به‌ره‌و شوێنه‌كانى دیكه‌ى عیراق بۆ بنیاتنانى په‌یوه‌ندیى ئابوورى و بارزگانى هه‌نگاو بنێت. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه وه‌زاره‌تى گه‌شتیاریى میسر نیازى هه‌یه په‌یكه‌رێكى مێژوویى میسرى بێنێت و له یه‌كێك له گۆڕه‌پانه‌كانى هه‌ولێر دایبنێت.
په‌یوه‌ندى و كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا لایه‌نێكى دیكه‌ى دیدارى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى میسر له عیراق بوو و له‌و میانه‌دا نێچیرڤان بارزانى دوایین سه‌ردانى شاندى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌غدا به سه‌ره‌تایه‌كى باش بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له قه‌له‌م دا و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه هه‌وڵى داوه و هه‌وڵ ده‌دات كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه بێجگه له دیالۆگ و لێكگه‌یشتن هیچ ڕێگه‌یه‌كى دیكه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان نیه.
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى میسر خۆشحاڵیى خۆى به ڕێككه‌وتنى نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق ده‌ربڕى و هیواى خواست كه عیراق سوود له ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان وه‌ربگرێت و ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌رێمى كوردستانى كردووه، حكوومه‌تى عیراقیش بۆ هه‌موو عیراقى بكات.




