هاوپەیمانی کوردستانی: بۆ بە هەرێمکردنی ناوچە سونییەکان مەرجی هەیە

عێراق - KDP.info / هاوپەیمانی کوردستانی رەزامەندی خۆی بۆ بە هەرێمکردنی ناوچە سونییەکان لە عێراق دەربڕی، بەمەرجێک ئەگەر ماددەی ١٤٠ی دەستوور جێبەجێبکرێت و سنوری پارێزگاکان بەپێی دەستوور دیاربکرێتەوە،ئەندامێکی هاوپەیمانی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی ئاشکراکرد: کە لیستەکەیان هیچ نیگەرانییەکی لەبارەی بە هەرێمکردنی ناوچە سونییەکان نییە، بەمەرجێک ماددەی ١٤٠ی دەستور سنووری پارێزگاکانی عێراق بەپێی دەستور بۆ پیش دەسەڵاتی رژێمی بەعسی عێراق چاک بکرێتەوە،ئەشواق جاف پەرلەمنتاری هاوپەیمانی کوردستانی ئەوەشی خستەروو: کە هاوپەیمانی کوردستانی لەبەرامبەر داخوازی گەڵان رێگرییان نییە، تەنیا ئەوە نەبێت کە لەسەردەمی رژێمی رووخاوی سەدام ناوچەکێشە لەسەرەکانی هەرێمی کوردستان، بەزۆری تەعریب کراون و دەستکاری سنوور ودیمۆگرافیای ئەو ناوچانە کراوە ، بۆیەش وا پێوست دەکات ، باردۆخەکە وەکو پێشووی خۆی بگەرێتەوە،شایەنی باسە لە بەیننامەیەکدا لیژنەی جەماوەری هەر شەش پارێزگا سوننەکانی عێراق راینگەیاندووە : دوای رەتکردنەوەی دانوستان لە لایەن حکومەتی عێراقەوە ، ئەهلی سوننە و جەماعەی عێراق تەنیا دوو مژاردەیان لە بەردەست دایە، یەکێکیان بریتییە لە شەڕ و رووبەرووبوونەوە، ئەوەی دیکەشیان بریتییە لە بەهەرێم کردنی ناوچە سونییەکان و مژاردەی سێیەم لەلای ئەوانەوە نییە.




