لە تورکیا فرۆکەیەکی سەربازی کەوتەخوارەوە و فڕۆکەوانەکەی گیانی سپارد

تورکیا - KDP.info / ئێوارەی ئەمرۆ یەک شەممە فرۆکەیەکی سەربازی تورکیا کەوتە خوارەوە و بە هۆیەوەش فڕۆکەوانەکە گیانی لەدەست دا . ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا بڵاویکردەوە ، ئیوارەی ئەمرۆ لە چوارچێوەی نماێشکی سەربازیدا کە لە ویلایەتی ئەنادۆلی تورکیا بۆ فرۆکەکانی سەربازی سازکراوە ، فرۆکەیەکی سەربازی لە کاتی نیشتنەوەیدا، خۆی بەبەرێرەوەی نێشتنەوەی داوە ، دەست بەجێ فرۆکەکە گریگرتووە و تێکشکاوە ،بەپێی زانیارییەکان ئاژانسی ئەنادۆڵ، نمایشی فرۆکەکانی سەربازی تورکیا ، کە تێدا ژماریەکی زۆر لە هاوڵاتیان لە دیتنی ئەو نمایشە ئامادەی بوونە، هاوڵاتیان دیمەنی کەوتنەخوارەوی فرۆکەکەیان بینیوەو شپرزەیی لەناوچەکەی دروست کردووە ، ئاژانسی ئەنادۆڵ ئەوەشی ئاشکراکردووە : کە بێجگە لە گیان سپاردنی فڕۆکەوانەکە ، کە تەمەنی 60 ساڵ بووە ، کەسی دیکە لەم رووداوە زیانی بەر نەکەوتووە .




