ئێران.. دوو کەس بە تۆمەتی سیخوڕیكردن لەسێدارە دران

ئێران - KDP.info / سەرچاوەکانی راگەیاندنی ئێران بڵاویانکردەوە، کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ، دوو کەس بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بەسەر حكوومەتی تارانەوە لەسێدارە دراون.یەكێك لە لەسێدارەدراوەكان ناوی (محەمەد حەیدەری)ە و بەتۆمەتی سخوڕیكردن بۆ دەزگای هەواڵگری مۆسادی ئیسرائێلی لەسێدارە دراوە. هەروەها (کۆرش ئەحمەدی)، بە سیخوڕیکردن بۆ دەزگای هەواڵگری ئەمریکا CIA تۆمەتبار کرابوو. دادگای شۆڕشی تاران پێشتر بڕیاری لەسێدارەدانی بە تۆمەتی (دژایەتی لەگەڵ خوا) بەسەر ئەو دوو کەسەدا سەپاندبوو. ئێران لە رووی رێژەی لەسێدارەدان دوای چین، دووەم وڵاتی جیهانە. بەپێی ئامارێک، کە رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی 2012 لانیکەم 580 کەس لەو وڵاتە لەسێدارە دراون. هەروەها بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی کوردپا لە مانگی ئاداری ئەمساڵ 26 کەس لە ئێران لەسێدارەدراون.




