لیژنەی سوننەکانی عێراق : شەڕکردن یا فیدراڵی سێیەم مژاردەمان نییە

ئەنبار - KDP.info / لیژنەکانی جەماوەری لە هەر شەش پاریزگا سوننەکانی عێراق ، ئەمرۆ یەک شەممە . هۆشداریان دا بە حکومەتی بەغدا کە ئەوان هێچ رێگایەکیان لەبەردەم نەماوە، تەنیا شەڕکردن لە گەڵ حکومەت یا راگەیاندنی مژاردەی هەرێمی فیدڕالی لە ناوچەسونییەکانی عێراقدانەبیت،لە بەیاننامەیەکدا لیژنەی جەماوەری پارێزگا سوننەکان رایگەیاندووە: دەستپێشخەری بەناوی( نیەت پاکی) شێخ عەبدولمەلیک ئەلساعدی بە کۆتایی هێنان بەو رەوشە نا لەبارەی کە ناوچە سونییەکانی گرتۆتەوە ، نیاز پاکی ئەوانی تێدا نیشانداوە ، بەڵام رەتکردنەوەی ئەو دەستپێشخەریە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە و دواتر ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە دیالە و چەند ناوچەیەکی دیکەی سووننە ، ،ئەمانە ئاماژەیەک بوون کە دانوستان لە گەڵ حکومەتێک سەرناگرێت، کە کۆمەڵکوژی لە گەڵ هاوڵاتیانی خۆی ئەنجامدەدات،بەیاننامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە دوای رەتکردنەوەی دانوسان لەلایەن حکومەتەوە ، لەبەردەم ئەهلی سوننە و جەماعەی عێراق ، بێجگە لە دوو مژاردە هێچ مژاردەیەکی تر نەماوە ، ئەوانیش بریتین لە شەڕکردن و رووبەرووبوونەوە، یا راگەیاندنی مژاردەی هەرێمی فیدڕالی لە ناوچەسونییەکانی عێراق دا ،لە بەیاننامەکەی لیژنەکانی جەماوەری سوننەکان ، هەروەها هۆشداری دراوە بە پیاوانی ئاینی لە دەرەوە و ناوەی عیراق ئەگەر لەماوەی 5 رۆژی داهاتوودا بێدەنگی لە بەرامبەر بەیاننامەکەیان بنوێنن ، ئەو کات بێدەنگیەکانی ئەوان وەک وڵامی بەڵی بۆ داخوازییەکانی ئەوان هەژماری دەکەن و دەست دەکەن بە جێبەجیکردنی مژاردەکانیان،لەلایەکی دیکەوە ، مەحمەد تەها سەرپەرشتیاری گۆرەپانی خۆپێشاندەران لە پارێزگای سەڵاحەدین بە مەدا پرێسی راگەیاند: شێخ عەبدولمەلیک ئەلساعدی کەسایەتی ئایینی سوننە، بەمنزیکانە دەستبەرداری دەستپیشخەریەکی خۆی بەناوی ( نیەت پاکی) دەبێت و دوای ئەوەی دڵنیا بوو کە هەڵویستی حکومەتی عێراق لەوباریەوە نێگەتیڤە، ئێستاش ئەوان لەکۆتایی تەواوبوونی رێوشوێنی یاسایی ،بە هەرێمکردنی پارێزگای سەڵاحەدینن و ئامادەکاریش بۆ پاریزگاکانی موسڵ و ئەنبار و دئالا دەکەن.




