٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لەشاندێكی لقی سلێمانی یەكێتی قوتابیانی كوردستان كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ یەك شەممە 19/5/2013، دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەنووسینگەی خۆی لەپەرلەمان پێشوازی لەشاندێكی لقی سلێمانی یەكێتی قوتابیانی كوردستان كرد.
لەدیدارێكدا ئەندامانی شاندەكە خۆشحاڵی خۆیان بە دیداری جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەربڕی و پوختەیەكی كار و چالاكیەكان و ئاستەنگەكانی بەردەم كارەكانیان و چۆنیەتی پێشخستنی لەبواری كاری پیشەیی دا خستە روو.
لەلایەن خۆشیەوە دكتۆر حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەگەرمی بەخێرهاتنی شاندەكەی كرد و ستایشی مێژوو خەباتی یەكێتی قوتابیانی كوردستانی كرد وەك قوتابخانەیەك تائێستا چەندین سەركردەی كاریزما و بەتوانای پێگەیاندوە كەرۆڵی بەرچاویان لەخزمەتكردنی گەلەكەیان هەیە و ئەو رێكخراوە بەدەیان شەهیدی بە خاكی كوردستان و كێشە رەواكەی بەخشیوەو لەو سۆنگەیەوە پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی لەو پرۆژانە دەربری كە لەرووی هۆشیاركردنەوەی قوتابیان و سەرخستنی كارەكانیان دەیخەنە روو هیوای خواست هەمیشە پردی پەیوەندی بن بۆ گەیاندنی كێشەی قوتابیان و ناوەندەكانی خوێندن و لەگەڵ لیژنە پەیوەندارەكانی پەرلەمانیش هەوڵی گەیاندنی كێشە و داواكاریەكانیان بدەن بۆ ئەوەی كاریان لەسەر بكرێ و رێگە چارەیان بۆ بدۆزرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار