یه‌کێتی رۆژنامه‌نووسانی کوردستان له ئه‌ورووپا دامه‌زرا

بەلژیكا - KDP.info / رۆژنامه‌نووسانی کوردی نیشته‌جێ ئه‌ورووپا کۆنفڕانسێکیان له په‌رله‌مانی وڵاتی به‌لژیکا رێکخست و تیایدا یه‌کێتی رۆژنامه‌نووسانی کوردستان له ئه‌ورووپایان دامه‌زراند.
دوێنێ شەممە له شاری برۆکسلی پایتەختی بەلژیکا، بە ده‌ستپێشخه‌ری رۆژنامه‌نووسانی کورد و به هاوکاری ئه‌نستیتۆی کورد و په‌رله‌مانی به‌لژیکا، کۆنفڕانسێک له‌لایه‌ن رۆژنامه‌وانانی کوردی نیشته‌جێ وڵاتانی ئه‌ورووپی ڕێکخرا. کە تێدا ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسانی کورد بەشداربوون.
کۆنفڕانسه‌که سەرەتا تاوتوێی ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی و کێشە و کۆسپەکانی بەردەم گەشەکردنی رۆنامەگەری کوردی بەشێوەیەکی گشتی کردووە، دواتر سێ که‌س بۆ سه‌رپه‌ره‌شتی کاره‌کانی ئەو کۆنفرانسە ده‌ستنیشان کران و پاشانیش گفتوگۆ کراوە، له‌سه‌ر کێشه‌ی رۆژنامه‌نووسانی کورد له ئه‌ورووپا و چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی یه‌کێتییه‌ک بۆ رۆژنامه‌نووسانی ئه‌ورووپا.
پاشان به زۆرینه‌ی ده‌نگ (یه‌کێتی رۆژنامه‌نووسانی کوردستان له ئه‌ورووپا) دامه‌زرا بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی کورد له ئه‌ورووپا و ده‌سته‌یه‌کی حه‌فت که‌سیش بۆ سه‌رپه‌ره‌شتی یه‌کێتییه‌که هه‌ڵبژێردران.
هه‌ڤال ئه‌سڵان، نه‌جیبه قه‌ره‌داغی، مه‌راڵ چیچه‌ک، دلێر ئاکرێی و ئامه‌د دیجله له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری یه‌کێتی رۆژنامه‌نووسانی کورد له ئه‌ورووپا دەستنیشانکران
بە پێی هەواڵی فیرات نیوز زۆربه‌ی ئەو میدیاکارانە دەستنیشانکراون سه‌ر به تۆڕی راگه‌یاندنی نزیک له پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە کاری رۆژنامه‌وانیان کردووه.
به گوێره‌ی بڕیاره‌کانی کۆنفڕانسه‌که نیوه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌کان و لقه‌کانی یه‌کێتی رۆژنامه‌نووسانی کوردستان له ئه‌ورووپا پێوست دەکات ژن بن.




