ئەندامێکی لیژنەی دارایی: سێ خاڵ لە یاسای بودجە ھەموار دەکرێتەوە

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە KDP.infoراگەیاند: بەپێی ئەو رێكکەوتنەی لە نێوان ھەرێم و بەغدا کراوە، پێویستە سێ خاڵ لە یاسای بودجە ھەموار بکرێتە، لەوانەش لابردنی خاڵی سزادانی ھەرێم ئەگەر نەوت رەوانەی دەرەوەی وڵات نەکات.
نەجیبە نەجیب گوتیشی: لەرێکكەوتنەکەی نێوان شاندی ھەرێم و بەغدا ھاتووە، پێویستە سێ خاڵ لە پڕۆژە یاسای بودجە ھەمواربکرێتەوە، لەوانەش پێدانی بودجەی پێشمەرگە و لابردنی ئەو خاڵەی کە باس لە سزادانی ھەرێم دەکات ئەگەر نەوت ھەناردەی دەرەوە نەکات و پێدانی پارەی کۆمپانیاکانی بواری نەوت کە لە کوردستان کاردەکەن.
نەجیب راشیگەیاند:ھەموارکردنەوە یاسای بودجەی یاساییە و ئێستەش لیژنەیەک پێکھاتووە بۆ ئەوەی ئەو بڕگانە دیاری بکرێت کە بڕیارە ھەموار بکرێنەوە.
ئەوئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر لیژنەکە کاری خۆی تەواو کرد، ئەوکات دێتە پەرلەمان بۆ ھەموارکردنەوە و دواتر دەخرێتە دەنگدان بەمەبەستی پەسەند کردن.




