سه‌باح ساعیدى: تێکچوونی ڕه‌وشی ئه‌منی به‌هۆی ناشایسته‌یی پلانه ئه‌منییه‌که‌ی مالیكییه

سه‌باح ساعدى ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی حێراق ڕایگه‌یاند کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی رۆژی چوارشه‌ممه 12/6/2012 هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به کێشه سیاسییه‌کانی ئێستای وڵاته‌وه نییه به‌ڵکوو به‌هۆی خراپیی ئه‌و پلانه ئه‌منیه‌وه‌یه که حکوومه‌تی عێراق گرتوویه‌تیه‌به‌ر.
سه‌باح ساعیدى داواشى له فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان نورى مالیكى كرد كه دان به سه‌رنه‌كه‌وتن و مایه‌پووچ بوونى له به‌ڕێوه‌بردنى دۆسیه‌ى ئه‌منى ووڵاتدا بنێت.
سه‌باح ساعیدى له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆى عێراق په‌یوه‌ندیان به ڕه‌وشى سیاسى ووڵاته‌وه نیه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیان به‌و پلانه ئه‌منیه هه‌یه كه حكوومه‌ت دایڕشتووه و له سه‌روو هه‌موشیانه‌وه فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان كه نورى مالیكى لێى به‌رپرسیاره و داواشى لێ‌كرد كه دان به سه‌رنه‌كه‌وتنى پلانى به‌ڕێوه‌بردنى دۆسیه‌ى ئه‌منى وڵات‌دا بنێت .
ڕونیشیكرده‌وه فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كان خه‌ڵكانێك نین جێگه‌ى له ئه‌ستۆ گرتنى به‌رپرسیاره‌تى دۆسیه‌ى ئه‌منى ووڵات بن ، بۆیه له‌م سۆنگه‌یه‌وه پێویسته چاكسازى گه‌وره و سه‌رتاسه‌رى له دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌كاندا بكرێت، ساعیدى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد مالیكى هه‌ر چه‌ند بڵێت تیرۆر كۆتایى هات و ئێمه به‌ره‌و بوژاندنه‌وه و وه‌به‌رهێنان ده‌چین به‌ڵام ناو به ناو ده‌بینین چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ى یه‌ك به دواى گیانى زۆرێك له هاووڵاتى عێراقى خه‌ڵتانى خوێن ده‌كات.




