سه‌رۆكی حكوومه‌ت سه‌ره‌خۆشی له دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح کرد

به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی خاتوو ڕووناک ره‌ئوف دایکی به‌ڕێز به‌رهه‌م ساڵح جێگری سکرتێری گشتیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستانه‌وه، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێکی هاوخه‌میی ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان کرد،
ئەمەش دەقەكەیەتی:
براى به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح
به داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دوایى دایكى به‌ڕێزتانم پێ گه‌یشت، به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه له دڵه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیم ئاراسته‌ى ئێوه و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌م و هاوده‌رد و هاوخه‌متانم. هیوادارم ئه‌مه دوایین كۆستى ئێوه و خانه‌واده‌كه‌تان بێت و خواى گه‌وره دایكى خوالێخۆشبووتان بخاته به‌ر دلۆڤانیى خۆى و به به‌هه‌شتى شاد بكات، دڵنه‌وایى و سه‌بووریش به ئێوه و هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت. انا لله وانا الیه را‌جعون.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
13ى حوزه‌یرانى 201




