دەمیرتاش : کشانەوەی پەکەکە لە تورکیا تەکتیکی نییە

تورکیا - KDP.info / هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی به‌ده‌په رایگەیاند : کە كشانه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان نابێت وه‌كو ته‌كتیك سه‌یر بكرێت، به‌ڵكو ئۆجه‌لان وه‌كو قۆناغێكی ستراتیژی له‌م هه‌نگاوه ده‌ڕوانێت. سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی به‌ده‌په له كۆڕێكدا به ناونیشانی (ژیانی ئازادی و رزگاری دیموكراتی) چه‌ندین بابه‌تی هه‌ستیاری سه‌باره‌ت به‌م قۆناغه‌ی كوردانی باكور روونكرده‌وه. تێدا ئەوەی رەتکرۆدتەوە کە پەکەکە کشانەوەکەی لە تورکیا بۆ ئامانجێکی تەکتیکی بێت، ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكردۆته‌وه: کە سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌و كۆڕه‌دا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئه‌گه‌ر گه‌لی كورد وه‌كو هاووڵاتی له توركیادا سه‌یر بكرێت، ئه‌وا كێشه‌ی كورد له توركیا نامێنێت، بە پێچەوانەوە رەوشەکە تێکدەچێت، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش رایگەیاندووە کە عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان له په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مساڵی ئامه‌د جه‌ختی له‌و خاڵه كردۆته‌وه و هێزی جه‌وهه‌ری ئه‌و خاڵه‌ش زۆر گرنگه، چونکە ئه‌گه‌ر وه‌كو سه‌د ساڵی رابردوو، هه‌ندێک هێزی ده‌ره‌كی ده‌ست بخاتە كاره‌كانمانه‌وه و بە زۆری چاره‌سه‌ر به‌سه‌رماندا بسه‌پێنن، وەک ئاشکرایە هیچ جارێك له‌و رێگایە ئارامی نه‌هاتۆته دی و ناشبێت. هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی (به‌ده‌په) سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، كشانه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان نابێت وه‌كو ته‌كتیك سه‌یر بكرێت، به‌ڵكو ئۆجه‌لان وه‌كو قۆناغێكی ستراتیژی له‌م هه‌نگاوه ده‌ڕوانێت.




