به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌بۆنه‌ی رۆژی نیشتمانی گۆڕه به‌كۆمه‌له‌كان

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی رۆژی نیشتمانی گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كان سه‌ری رێز بۆ قوربانیه‌كانی ئه‌و سه‌ده‌ها گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه داده‌نوێنین كه قوربانی ئه‌و سیاسه‌ته درندانه‌ن كه رژێمی له‌ناوچووی عیراق له‌ماوه‌ی ده‌سه‌لاتیدا له عیراق پێره‌وی كردوه.
دیاری كردنی رۆژی 16/5 وه‌كو رۆژی نیشتمانی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌نگاوێكی گرنگه له پاڵ راستاندنی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق له پێناسه كردنی تاوانه‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران و جینوساید كردنی بارزانیه‌كانی و كوردانی فه‌یلی و راپه‌رینی شه‌عبانی و تاوانه‌كانی تر بۆ زیندو راگرتنی و به‌به‌ڵگه كردنی تاوانه‌كانی رژێمی پێشوو.
له كاتیكدا كه ده‌ست خۆشی له وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراقی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه به‌پێی یاسای ژماره 9ی ساڵی ساڵه‌ی 2006 ده‌یدات بۆ پاراستن و هێنانه‌وه‌ی روفاتی پیرۆزی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان, كه تاكو ئیستا به هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تمان و ئه‌و تیمانه چه‌ندان له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی باشوری عیراق هێندراوه‌نه‌ته‌وه كوردستان ، له‌م بۆنه‌یه‌دا وه‌كو وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سور بوونی خۆمان بۆ هێنانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م قوربانیانی گۆڕه به‌كۆمه‌له‌كان دوپات ده‌كه‌ینه‌وه. داوا كارین هه‌وڵه‌كان كارا تر بكرێن و به‌ربه‌سته یاسایی و هونه‌ریه‌كانی به‌رده‌م پروِسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌له‌كان لابدرێن و پروِسه‌كه خیرا تر بكرێت، جونكه پێمان وایه كه ژماره‌یه‌كی زۆری قوربانیانی ئه‌نفالكراوی كورد له بیابانه‌كانی باشوری عیراق ماون و كه‌س وكاره‌كانیان ساڵه‌هایه چاوه‌رێی هێنانه‌وه‌ی روفاتی پیرۆزیانن.
له هه‌مانكاتدا به گرنگی ده‌زانین باشماوه‌ی گۆره به‌كۆمه‌له‌كان له جل و به‌رگ و كه‌ل وكه‌ڵ كه له گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌دۆزرینه‌وه ته‌نانه‌ت شوێنی گۆربزركردنه‌كانیشان به شێوه‌یه‌كی زانستی دیكومێنت و ئه‌رشیف بكرێت تاكو ببیته به‌ڵگه له‌سه‌ر گه‌وره‌یی ئه‌و تاوانانه‌ی كه ده‌رهه‌ق به پێكهاته جیاجیاكانی عیراق به گشتی و گه‌لی كوردستان به تایبه‌تی ئه‌نجام دراوه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌پێویستی ده‌زانین دوپاتی بكه‌ینه‌وه كه وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان به په‌رۆشیه‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات به شێوه‌یه‌كی زانستی نۆڕینی ( DNA ) بۆ كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوان بكرێت تاكو به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ ئیسكی قوربانیانی گۆره‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان به‌مه‌به‌ستی ناسینه‌وه‌یه‌ان چونكه ئه‌م پرسه هه‌م بۆ لایه‌نی ده‌رونی و دڵنه‌وایی كه‌س وكاره‌كان و هه‌م بۆ به‌نێو نه‌ته‌وه‌یی ناساندنی جینوسایدی گه‌لی كوردستان گرنگ و پێویسته، بۆ ئه‌م پرسه‌ش ناكرێ رۆڵی رێكخراوی نێو نه‌ته‌وه‌یی ICMP و وه‌زاره‌ته‌كانی مافی مرۆڤ و ته‌ندروستی عیراق و په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری له عیراق و كوردستان و ده‌زگای شه‌هیدان و تیمه‌كانی وه‌زاره‌تمان به‌رچاو نه‌گرێن لێره‌وه سوپاس و پێزانینی خۆمانیان پێ راده‌گه‌ێنین، هیوادارین به هه‌موولایه‌ك بتوانین خزمه‌ت به‌م پرۆسه‌یه بكه‌ین.
لێره‌دا به ده‌رفه‌تی ده‌زانین داوا له حكومه‌تی عیراق و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بكه‌ین ،كه به‌زووی بڕیار له‌سه‌ر قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی شایسته‌ی قوربانیانی كیمیاباران و ئه‌نفال و راگوێزراوان و گشت زیانلیكه‌وتوانی ده‌ستی رژێمی پێشوو ، هه‌روه‌ها عێراق رۆكه‌وتنی بنه‌ره‌تی روما ئیمزا بكات و ببێته ئه‌ندامی دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی له پێناو رێگه گرتن له دوباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌م تاوانانه
در‌و و سه‌روه‌ری بۆ قوربانیانی گۆڕه به‌كۆمه‌له‌كان
سه‌فرازیش بۆ كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوان كه به ئارامگرتن و نه‌فه‌س درێژیان هاوكارمانن بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانمان بۆ زیاتر به‌سه‌روه‌ری كردنی قوربانیه‌كانمان.
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
26/گوڵان/ 2713
16/5/2013




