تانیر یه‌لدز: بە ئۆبامان راگەیاند کە گریبەستە نەوتییەکانی هەرێم یاسایین

تورکیا - KDP.info / وه‌زیری وزه‌ی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت كه له ئه‌مەریكا به‌رگریان له گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانیان لە گەڵ هه‌رێمی کوردستان كردووه. تانیر یه‌لدز وه‌زیری وزه‌ی توركیا كه یاوه‌ری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا بۆ ئه‌مەریكا بوو، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: له ئه‌مەریكا لە نێوان ئۆباما و ئەردۆغاندا قسە لە سەر گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێمی کوردستان كراوه و ئێمە جه‌ختمان له سه‌ر یاسایی بوونی ئه‌و گرێبه‌ستانه كردۆته‌وه، هیچ کێشەیەکی یاسایی لەو باریەوەیە نابینرێت، تانیر یه‌لدز وه‌زیری وزه‌ی توركیا هەروەها رایگەیاندووە : کە تائێستا 19 وڵات و 39 كۆمپانیا له هه‌رێمی كوردستان له بواری نه‌وتدا كارده‌كەن و کارەکانیان بە پێی دەستور یاساکانی نەوتەوەیە، كه‌سیش باسی لەوە نەکردووە کە ئەم گرێبەستانە ناده‌ستورین، چونکە پێچەوانەکەی راستە، وه‌زیری وزه‌ی توركیا هەروەها ریگەیاند: هەرچەندە کە دەیان کۆمپانیای بیانی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، هیچ کێشەیەکیش نەبووە ، به‌ڵام كاركردنی کۆمپانیاکانی توركیا له گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له بواری نه‌وت به ناده‌ستوری ناوده‌برێت. بۆیە ئەو راستییەمان بە باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا گەیاند.




