سەعدی ئەحمەد پیرە رەتی دەکاتەوە لە ھەولێر تەقە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی کرابێت

ھەولێر- تایبەت بەkdp.info/ ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رەتیدەکاتەوە تەقە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە شاری ھەولێر کرابێت و دەڵێت: ئەگەر تەقە لە مەکتەبی سیاسی ئێمە کرابێت ھەموو خەڵک دەزانێت، بەڵام ئەمە راست نییە.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند: ئەو ھەواڵەی لە سەر زاری دکتۆر شوان عوسمان بەرپرسی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڵاوبۆتەوە کە گوایە تەقە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نشتیمانی کوردستان کرابێت دوورە لە راستی و ھیچ ئەسل وئەساسێکی بۆ نییە.
ئەمەش لە کاتێکدایە چەند دەزگایەکی راگەیاندن بڵاویان کردۆتەوە گوایە ھەفتەی رابردوو لە شاری ھەولێر تەقە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە شاری ھەولێر کراوە.




