بەیاتی : با خۆپیشاندەران چاو لە کوردەکان بکەن

عێراق - KDP.info / سەرکردەیەکی نزیک لە مالیکی دەڵێت : ئامانجی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی به‌غدا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق بۆ شكستهێنانی گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌ت و خۆپیشانده‌رانه. له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دانیشن تاكه رێگایه بۆ جێبه‌جێ كردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران. (عه‌باس به‌یاتی) په‌رله‌مانتاری ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له لێدوانێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات: ئامانجی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی به‌غدا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری عێراق بۆ له‌باربردنی گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌ت و خۆپیشانده‌رانه، بۆیه پێویسته خۆپیشانده‌ران سود له ئه‌زمونی كورده‌كان وه‌رگرن و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دانیشن چونكه تاكه رێگایه بۆ جێبه‌جێ كردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران. عەباس بەیاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووە: کە پێویسته خۆپیشانده‌ران بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر لیژنه‌كه‌یان بده‌ن و یه‌كه‌م گفتوگۆی نێوان حكومه‌ت و لیژنه‌ی خۆپیشانده‌ران له به‌غدا ئه‌نجام بدرێت ، چونكه به‌غدا ناوه‌نده و هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سایه‌تی گه‌وره‌ی تێدایه.نەکرێت پارێزگایەک لە بری ناوەندی برایردان کە بەغدایە بدرێت، پێشتر (عه‌بدول مه‌لیك سه‌عدی) كه كه‌سایه‌تیه‌كی ئاینی دیاری ناو خۆپیشانده‌رانه پێشنیاری ئه‌وه‌ی كردبوو، دوو لیژنه له خۆپیشانده‌ران و حكومه‌ت پێكبهێنرێت بۆ گفتوگۆكردن و پێشنیاریشی كردبوو كه شوێنی گفتوگۆكان له‌شاری سامه‌را بێت.




