٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رۆژنامه‌ی میدڵ ئیست ڤۆیسر : عێراق له سەختترین و خراپترین قۆناغی دایه

سەرچاوە: KDP.info

عێراق - KDP.info  /  له‌دۆخی تێکچووی عێراق‌ دا رۆژنامه‌ی میدڵ ئیست ڤۆیسز، هۆشداری ده‌داتە ئامەریکا و رایدەگەینێت  دەوڵەتی عێراق له سەختترین و  خراپترین قۆناغدایه ‌‌و نوری  مالیكی سەرۆک وەزیرانیش ، خەریکی توندکردنی  پێگەی خۆیه‌تی له‌ده‌سه‌ڵاتدا. له ‌ڕاپۆرتێكی شیكاریدا رۆژنامه‌ی میدڵ ئیست ڤۆیسزی‌  ئه‌مەریكی ئاشکرای کردووە: کە ئێستە هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن ،   عێراق به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆ  هەنگاو دەنێت، لە بڕی رێگریکردن لە روودانی شەڕی ناوەخۆیی، کەچی  له‌م كاته‌دا  نوری مالیكی سه‌رقاڵی قایمكردنی پێگه‌ و شوێن پێی‌ خۆیه‌تی‌‌، رۆژنامه‌کە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و رووداو ‌و زنجیره‌ ته‌قینه‌وانه‌ی كه‌ له ‌چه‌ند رۆژی رابردوو روویاندا، عێراق  پێی ناوه‌ته‌ پشێوترین قۆناغی مێژووی خۆیه‌وه ‌و ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێت چوارچێوه‌یه‌كی سیاسیی نوێ گه‌ڵاڵه‌ بكرێت بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه ‌و رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ناوخۆییه‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراقی. هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا رۆژنامه‌ی میدڵ ئیست:  باسی لە رکابەرییەکانی ده‌سه‌ڵاتی نێوان شیعه‌ و سوننه‌کان كردووە،‌ كه‌ هه‌موو جارێك رووداوێكی‌ مەبەستدار  كۆمه‌ڵێك لێدوانی دژبه‌یه‌كی بەرپرسانی هەردوولای لێدەکەوێتەوە و ره‌وشه‌كه‌ش زیاتر  گرژ و ئاڵۆزتر ده‌كات، کە ئەمەش وا دەکات  دواجار  په‌نابردن بۆ ‌   بژارده‌ی چه‌ك لە دژی ئەم  مژاردەی کۆتایی هەردوولا بێت، رۆژنامەکە  ئیدارەی ئەمەریکای لە  تیکچوونی بارودۆخی عێراق  ئاگادار کردۆتەوە و  داوای کردووە، کە  به‌په‌له ‌ فریای  دۆخی ئێستەی  عێراق بکەوێت.

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار