٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەقامی جوتساید و بەرنامەیەكی فراوانی قیرتاوكردن بۆ شارەدێی شاوێس لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ‌ دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-  KDP.info/ بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی بەرێوەچوونی كارو پرۆژەكانی پایتەخت و دەوروبەر نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بەیاوەریی تاهیر عەبدولا جێگری پارێزگار و حوسێن كەلاری قایمقامی دەشتی هەولێر و بەرێوەبەری شارەوانییەكانی هەولێر ، كارو پرۆژەكانی شارەدێی شاوێسی لە سنوری قەزای دەشتی هەولێر بەسەركردەوە و لە نزیكەوە ئاگاداری چۆنیەتی بەرێوەچوونی كار و پرۆژەكان بوون ، لەوانەش پرۆژەی شەقامی جووتسایدی دەروازەی شاوێس كە بە درێژی یەك كیلۆمەتر و بە پانی 25 مەتر لە گەڵ ئاو و ئاوەرۆ و تۆڕی روناكی سەردەمیانە و، بە گوژمەی پتر لە دوو ملیار و حەوت سەد و بیست و دوو ملیۆن دینار لە لایەن كۆمپانیای سیدان و لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا جێبەجێ‌ دەكرێت .

پارێزگاری هەولێر قایمقام و شارەوانییەكانی راسپارد بۆ چارەسەركردنی بەپەلەی كێشەی زێدەرۆییەكانی سەرئاراستەی ئەو شەقامە گرنگە كە روخسارو سیمایەكی شارستانیانە دەداتە شارەدێكەو دەبێتە مایەی ئاسانكارییەكی زۆر بۆ هاتوچۆ لەو شارەدێیە .

      ئاماژەشی بەوەكرد كە لەم چەند رۆژەی داهاتوو تیمەكانی شارەوانییەكان و ئاوەدانكردنەوە دەست بە بەرنامەیەكی فراوانی قیرتاوكردنی شەقامەكانی ئەو شارەدێیە دەكەن بە رووبەری پتر لە سەد هەزار مەتری دووجا .

      پاشان بەیاوەریی سەرۆكی شارەوانی هەولێرو بەرێوەبەری شارەوانی چواری هەولێر بنكەی سەرەكی كۆمپانیای مۆمۆی بەسەركردەوە ، كە ئەركی خاوێنكردنەوەو هەلگرتنەوەی زبل و خاشاكی سنووری شارەوانی چواری هەولێری لە ئەستۆدایە و لەنزیكەوە ئاگاداری كاروبەرنامەكانی خزمەتگوزاری ئەو كۆمپانیایە بوون و  ، جەختیان لەسەر بایەخدانی زێتر بە كارەكان و خزمەتی زیاتر كردەوە لەپێنــاو پاكراگرتنی ژینگەی پایتەخت و خزمەتی باشتری هاولاتیانی .

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار