رومادی : لەلایەن گروپێکی چەکدارەوە 5پۆلیس رفێندران

رومادی - KDP.info / بەرفاندنی 5پۆلیس لەلایەن گروپێکی چەکداری نەناسراوەوە، گرژی و ئاڵۆزی زیاتر لە شاری رومادی دروست دەبێت و بەهۆیەوەش هێزەکانی ئەمنی کەوتوونەتە ئامادە باشییەوە، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئەمنی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شەممە ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له رۆژهه‌ڵاتی شاری روممادی له پارێزگای ئه‌نبار پێنج پۆلیسیان رفاندووە. سه‌رچاوه‌یەکی ئەمنی به شه‌فه‌ق نیوز راگه‌یاند: چه‌كداره‌كان پۆلیسه‌كانیان له گه‌ڵ خۆیاندا بۆ شوێنێكی نادیار بردووه، تا ئێستە هیچ زانیارییه‌كیان لە لانییه كه به‌ره‌و كوێ رفێندراون، هێزە ئەمنییەکانیش کەوتوونەتە ئامادەباشییەوە. ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکریت هەروەها رایگەیاندووە: کە هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستبه‌جێ چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و هه‌ڵمه‌تێكی چڕی گه‌ڕان و پشكنینیان بۆ ده‌ستگیركردنی چه‌كداره‌كان و ئازادكردنی پێنج پۆلیسه‌كه ده‌ستپێكردووه. دوای بڵاوبوونەوەی هێزەکانی سوپا لەدەروازەکانی شاردا لە پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق بە تایبەتیش شاری رومادی گرژی دروست بوو ، ئەم هەنگاوەی سوپای عێراق بەداخستنی دەروازەکانی شاردا دوابەدوای هەڕەشەی سەرۆک عەشیرەتەکانی ئەو پارێزگایە هات کە رایانگەیاندبوو، ئەگەر حکوومەتی عێراق لە ماوەی 24کاتژمێردا سەرجەم سەربازانی لەو پارێزگایە نەکشینێتەوە ئەو کات چەک هەڵدەگڕن و رووبەروویان دەبنەوە .




