باراک ئۆباما: گەلی ئەمەریکا خەرجی شەری سوریا قەبول ناکات

واشنتۆن - KDP.info / باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا له کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی لە گەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگه‌یاند: خەرجی هێرشی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا بۆ سوریا به‌لای گه‌لی وڵاته‌که‌یه‌وه پاساوی بۆ نییە. که‌مێک پێش ئێستە زانیارییه‌کی ورد له ئێواره‌خوانی شه‌وی رابردووی نێوان ئۆباما و ئه‌ردۆغان و به‌رپرسانی ئه‌منی هه‌ردوو وڵات له هۆڵی کۆشکی سپی بۆ رای گشتیی ئاشکرا بوو. رۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی تورکی له سه‌ر ئه‌م کۆبوونه‌وه تایبه‌ته ئاشکرای کرد: کە دانیشتنەکەی شەوی رابردوو سێ و نیو کاتژمێری خایاندووە و تێیدا هاکان فیدان، سه‌رۆکی میت و داوود ئۆغڵۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا و جۆن کێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریکا بەشداری کۆبوونەوەکەی نێوان ئۆباما و ئەردۆغان بوونە. رۆژنامەی حوریەت ئەوەشی خستۆتەروو: کە ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکا به‌رانبه‌ر به قه‌یرانی سوریا گرتووه و لەبەرانبەردا ئۆباما رایگه‌یاندووه: که هێرشی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان و عێراق دەرنجامی لێکەوتۆتەوە، که ئه‌گه‌ر ئەمەریکا هێرش بکاتە سه‌ر سوریا، کاردانه‌وه‌ی جیهانی وای لێدەکەوێتەوە، که وا دەکات ، ئه‌مه‌ریکا هه‌موو توانا سه‌ربازییه‌کانی بۆ هێرش کردنه سه‌ر وڵاتانی موسڵمان به‌کاربێنێت. ئۆباما هەروەها رایگەیاندووە : که نایه‌وێت ئەمەریکا بکەوێتە دۆخێکی وەها مەترسیدارەوە له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه پاساوکردنی تێچووی شه‌ڕی سه‌ربازی له سوریا بۆ گه‌لی ئه‌مه‌ریکا جێی قەبوول نییە. سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەکەیدا بە سەرۆک وەزیرانی تورکیای رایگه‌یاندووه: که ئێستە ته‌نیا رێکار بۆ دۆسییەی سوریا ئەوەیە، که پشتگری له بژارده‌ی سوریای به بێ ئه‌سه‌د بکه‌ن و یارمه‌تی به‌رهه‌ڵستکاران بده‌ن بۆ به‌رده‌وام بوون له شه‌ڕی چه‌کداریی.
سەبارەت به دانوستانی ئاشتی نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان په‌که‌که باراک ئۆباما پیرۆزبایی له ئه‌ردۆغان کرد و رایگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئێوه له‌و بواره‌دا جێگای رێزگرتنه.




