لیستی ھاوپەیمانی کوردستان بەشداری لەکۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی عێراق دەکات

بەغدا-تایبەت بەkdp.info/ دوای ئەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای کرد کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سازبکرێت و بانگھێشتی بەرپرسانی ئەمنی بکرێت لە بارەی تێکچوونی رەوشی ئەمنی وڵات، لە بەرانبەردا گوتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراقدا دەڵێت: لیستی ھاوپەیمانی کوردستانیش بەشداری لەو کۆبوونەوەیە دەکات.
موئەید تەیب گوتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: بڕیارە رۆژی سێشەممە پەرلەمانی عێراق لە بارەی تێکچوونی رەوشی ئەمنی وڵات کۆبێتەوە و تێدا بانگھێشتی بەرپرسانی ئەمنی وڵات بکات.
موئەید تەیب گوتیشی: ئەوانیش وەک لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەشداری لەو کۆبوونەوە نائاساییە دەکەن، کە بڕیارە رۆژی سێ شەممە بەرێوە بچێت.
تەیب ئاماژەی بەوەشکرد، ھۆکاری زیادبوونی کردەوەی تیرۆرستی بۆ ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان و بەردەوامی خۆپیشاندان لە چەند پارێزگایەکی عێراق دەگەڕێتەوە، تا ناکۆکی بەردەوام بێت، کردەوەی تیرۆرستیش ئەنجام دەدرێت.
ھەفتەی رابردوو چەندین کردەوەی تیرۆرستی لە چەند پارێزگایەکی عێراق ئەنجام دران ، لە ئاکامدا بەسەدان کەس بوونە قوربانی.




