٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی دەزگاى هەڵبژاردن لەگەڵ بەڕێوەبەرى پەیمانگای دیموکراسی نێودەوڵەتى

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-  KDP.info/ خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە بارەگای دەزگا پێشوازى لە ئێلڤس ژووتچ ، بەڕێوەبەرى گشتى پەیمانگاى دیموکراسی نیشتمانى کرد.

لە دیدارێکدا باس لە دوا پێشهاتە  سیاسییەکانى سەر گۆڕەپانى سیاسی عێراقى و کوردستانى کرا ، هەروەها پرسی هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکانى هەرێمى کوردستان کە  بڕیارە لە مانگى ئەیلولی ئەمساڵ ئەنجامبدرێن هاتە تاوتوێکردن.

لەو بارەیەوەش بەڕێوەبەرى پەیمانگەى ناوبراو پاڵپشتى خۆى بۆ ئەو پرۆسە گرنگە  نیشاندا و ئامادەیی پەیمانگاکەى دەربڕى بۆ هاوکارى و هەماهەنگى کردنى دەزگاى هەڵبژاردن  و ئەمەى بە ئەرکى سەرەکى پەیمانگا  لە قەڵەمدا.

لە بەرانبەردا خەسرەو گۆران سوپاسی خۆى ئاراستەى بەرێوەبەرى پەیمانگاى دیموکراسی نیشتمانى کرد وئاماژەى بە رۆڵى بەرچاویانی کرد لە هەولە بەردەوامەکانیان بۆ بڵاوکردنەوەى دیموکراسیەت و گوتى: سەرکردایەتى سیاسی کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان هەمیشە هەڵگرى دروشمى دیموکراسیەت بوونە  بۆ عێراق و ئێستەش بە هاوکاری دۆست و برادەرانى وەک ئێوە بەردەوام دەبین لەو ئەرکەمان.

جێی باسە پەیمانگای دیموکراسی نیشتمانى پەیمانگەکى نێودەولەتییە  و کار دەکات لە گەڵ پارت ولایەنە سیاسییەکانى دیموکراتخواز لە جیهاندا لە پێناو بڵاوکردنەوە  و بەهێزکردنى دیموکراتییەت لە سەرانسەرى جیهاندا.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار