٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گوكخان چەتینسای: ئێمە وەكو یوك پشتگیری تەواوی قۆناغی چارەسەری دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/  سەرۆكی دەستی باڵای خوێندنی باڵای توركیا ( یوك) گوكخان چەتینسای جارێكی دیكە دووپاتی كردەوە كە دەستەی باڵای خوێندنی باڵای توركیا بەو پەڕی هێزی خۆیەوە پشتگیری لە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد دەكات و بۆ ئەم مەبەستەش هەر هەموو زانكۆكانی توركیا راسپێردراون كە ئەركی خۆیان لەمبارەیەوە جێبەجێ بكەن.

بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر، سەرۆكی دەستەی باڵای خوێندنی باڵای توركیا گوكخان چەتینسای لە كاتی سەردانی خۆی بۆ زانكۆی دیجلەدا باسی گرنگی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی ئاشتەوایی توركیای كردووە و دووپاتی كردووەتەوە كە ئەوان وەكو دەزگای یوك بەو پەڕی هێزی خۆیانەوە پشتگیری لەم قۆناغە دەكەن و بۆ ئەم مەبەستەش هەر هەموو زانكۆكانی توركیای راسپاردووە كە ئەركی خۆیان لەم قۆناغەدا بە باشی جێبەجێ بكەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە پێویستە لەم كاتە ساتانەدا هەر هەموو زانكۆكانی توركیا دەست بە سازدانی كۆڕ و كۆبوونەوەی جوربەجۆر لەگەڵ خەڵكدا بكەن و دەست بە شرۆڤە كردن و هەڵسەنگاندنی قۆناغی چارەسەری و كێشە و گرفتەكانی خەڵك بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار