٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئامادەكارییەكانی سازدانی كۆنفرانسی چارەسەری دەستیان پێكردووە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە -  KDP.info/ لە چوارچێوەی قۆناغی چارەسەر كردنی پرسی كورد و پرۆسەی ئاشتەواییتوركیادا بڕیار درابوو كە چوار كۆنفرانس بە ناوی كۆنفرانسی چارەسەری پرسی كورد ساز بكرن.

لەم چوارچێوەیەدا رۆژنامەی میللیەتی توركی بڵاویكردۆتەوە كە بە مەبەستی سازدانی یەكەمین كۆنفرانسی چارەسەری پرسی كورد لە دیاربەكر ژمارەیەك رۆشنبیر، نووسەر و سیاسەتمەدار لە ئەنقەرەوە سەردانی دیاربەكریان كردووە و بڕیارە لە كۆبوونەوەیەكدا باس لە چۆنیەتی دەست پێكردنی ئامادەكارییەكانی سازدانی یەكەمین كۆنفرانس لە كۆتایی ئەم مانگەدا بكەن.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە لە كۆبوونەوەكەی دیاربەكردا كۆمیتەیەك بۆ ئامادەكارییەكان دادەمەزرێت و ئەم كۆمیتەیە لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا كار بۆ سازدانی ئەم كۆنفرانسە لە كۆتایی ئەم مانگەدا دەكات.

بڕیارە یەكەمین كۆنفرانس لە ئەنقەرە، دووەمین كۆنفرانس لە دیاربەكر، سێیەمین كۆنفرانس لە برووكسەل و چوارەمین كۆنفرانسیش لە هەولێر ساز بكرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار