٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حسامەدین زەندەرلیئوغڵۆ: مەرجی سەرەكە بۆ ئاشتی ئازادكردنی ئۆجەلانە

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ- KDP.info/ پەرلەمانتاری بەدەپە حسامەدین زەندەرلیئوغڵۆ سەبارەت بە مەسەلەی ئاشتەوایی توركیا و كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكە زەمینەی بۆ ئاشتەوایی توركیا خۆش كردووە.

لەمبارەیەوە رۆژنامەی وەتەنی توركی بڵاویكردۆتەوە كە پەرلەمانتاری بەدەپە لە گوتەیەكیدا باسی چۆنیەتی چارەسەر كردنی پرسی كورد و سەرخستنی قۆناغی ئاشتەوایی لە توركیا كردووە و گوتوویەتی: تا ئێستا هەنگاوەكانی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد بە باشی جێبەجێ كراون و كێشانەوەی پەكەكەیش بە مانای دانانی چەك نییە.

زەندەریئوغڵۆ جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە مەرجی سەرەكی بۆ ئاشتی و ئاشتەوایی لە توركیا تەنیا دانانی چەك لە لایەن پەكەكەیەوە نییە بەڵكو پەكەكە بە كێشانەوەی هێزەكانی خۆی زەمینەی بۆ ئازاد كردنی ئوجەلان و قۆناغی چارەسەری خۆش كردووە و ئازادكردنی ئۆجەلان شتێكە كە توركیا ناتوانێت خۆی لێبدزێتەوە چونكە مەرجی سەرەكەی كورد بۆ پشتگیری كردن لەم قۆناغە ئازادكردنی ئۆجەلانە.

هەواڵی پەیوەندیدار