چه‌ند وێنەىەیەکی سەرۆک مام جەلال لە (بەرلین)ى پایتەختى ئەڵمانیا بلاوكرانه‌وه

ئەلمانیا - KDP.info/ كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات، چه‌ند وێنه‌یه‌كی سه‌رۆك تاڵه‌بانی، بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ له ناو باخچه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه گیراون له وڵاتی ئه‌ڵمانیا.
به پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی كوردسات، تیمی پزیشكی سه‌رۆك مام جه‌لال به ئاماده‌بوونی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سازداوه‌و تیایدا ته‌ئكیدده‌كه‌نه‌وه، كه سه‌رۆك مام جه‌لال باری ته‌ندروستی زۆر باش بووه.
یه‌كێك له برۆفیسۆره‌كانیش، ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه، سه‌رۆك تاڵه‌بانی له دوای ته‌واوبوونی چاره‌سه‌ره‌كانی، ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانی خۆی.
له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر (6)ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆى كه‌ناڵه‌كه‌شدا، چه‌ند وێنه‌یه‌كی سه‌رۆك تاڵه‌بانی بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 17ی ئایار) له ناو باخچه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه گیراون.




