٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراق: سەربازانی سونە لەریزەکانی سوپا دەکشێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

عێراق  - KDP.info /  وازهێنان لەڕیزەكانی سوپای عێراق بەردەوامە و هۆکارەکەش  بۆ دابەشبوون و ئینتمای  تائیفی  دەگەریتەوە کە لەنیو  سوپای عئراقیش بە زەقی   رەنگدانەوەی هەیە و وازهێنانەكانیش راستەوخۆ پەیوەندی بەو حاڵەتەوە هەیە. دوای ئەوەی لەمانگی رابردوودا هێزەكانی سەر بەسوپای عێراق هێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەرانی قەزای حەویجە و لەئەنجامدا نزیكەی 50 كوژراوی لێكەوتەوەو هیچ ئیجرائاتێكیش بەرانبەر بە فەرماندە سەربازییەكان لە ناوچەكەدا نەكرا، لە ئێستادا بەشێكی زۆر لە سەربازانی سوننەمەزهەب لە سوپاكە دەكشێنەوە. ئەفسەرێکی سوپای عیراق بە سۆمەرییە نیوزی راگەیاند : وازهێنانی سەربازانی عێراقی راستەوخۆ پەیوەندی بە رووداوەكانی حەویجەوە هەیە، چونكە ئەو دابەشبوونە مەزهەبییەیکە لە عێراقدا هەیە، كاریگەری لە ناو سوپاش  دروست كردووە و رۆژانە وازهێنانی سەربازان لە ئارادایە، ئەو ئەفسەری سوپای عیراق ئەوەشی ئاشکراکردووە ، کە سەرەرای ئەوەی خزمەتی سەربازی لە عێراق لەسەر خواستی کەسەکەیە، بەلام دوای رووداوەکەی حەویجە سەربازنای سونە مەزەهەب هەست دەکەن کە سوپای عیراق بیلایەن نییە وبەرژەوەندی لایەنیک دەپارێزێت، بۆیە بەشێکی بەرچاو وازیان هیناوە ،

هەواڵی پەیوەندیدار