لە باقوبە و بێجی لەدەرنجامی کردەی تیرۆریستی دەیان کەس کوژراو برینداربوون

عێراق - KDP.info / نیوەرۆی هەینی لەدەرنجامی تەقینەوەیەکدا کە یەکیک لە مزگەوتەکانی شاری باقوبەی کردبووە ئامانج، بە دەیان کوژراو برینداری لێکەوتەوە ، ئاژانسی هەواڵدەری فەرنسی بڵاویکردەوە ، کردەوەیەکی تیرۆریستی کە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری باقوبەی رۆژهەڵاتی بەغدای کردبووە ئامانج کوژرانی ٣١ کەس و بریندار بوونی ٤٧ بکەسی دیکەی لێکەوتەوە ،سەرچاوەیەکی ئەمنی شارەکە ریگەیاند : تەقینەوەکە لە رێگای بۆمبێکەوە بووە و نوێژخوێنانی ئەو مزگەوتەی کردۆتە ئامانج و ئەگەری زیدەبوونی قوربانیانێش لە ئارادایە، هاوکات هەر ئەمرۆ لە بەغدا ٣ سەربازی سوپای عیراق کوژران و ٤ی دیکەش بریندار بوون ، ماڵپەری روسیالیەوم بڵاوکردەوە گروپێکی چەکداری نەناسراوە لە قەزای بێجی باکووری بەغدا یەکەیەکی سەربازی سوپای عیراقیان کردە ئامانج و دوای بۆسەیەک و دەستریژی کردنە سەریان ٣ سەرباز کوژران و ٤ی دیکەش برینداربوون .




