کەرکووک : ٣ کەسی دیکە تیرۆر کران

کەرکووک - KDP.info / شەوی پێنج شەممە دوا بەدوای تەقینەوە خۆكوژییەكەی حوسەینییەی زەهرا کە لە گەڕەكی تسعین کەرکوک رویدا و بەهۆیەوە دەیان كوژرا و برینداری لێکەوەتەوە، لەگەڕەكی عەمەل شەعبی ئەو شارە چەند چەكداریك تەقەیان لە دوو كەس كرد و هەردوو كەسەكە دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا. سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی ئازادی كە نەیویست ناوەكەی بڵاوبكرێتەوە راگەیاند: چەكدارەكان ئۆتۆمبیلێكی رەشی جۆری (بی ئێم دەبلیو) یان پێبوەو بەگوتەی ئەو پۆلیسانەی كە تەرمی كوژراوەكانیان بۆ نەخۆشخانەکەیان هێناوە ، یەكێك لە كوژراوەكان پاسەوانی بەڕێوەبەری پاسپۆرتی قەزاو ناحییەكان ی کەرکوک بووە ، نەزانراوە هۆکار لە کوشتنی ئەو دوو کەسە چ بووە، هەر بەگوتەی ئەو سەرچاوەیەی تەندروستی ، ئێوارەی دوێنێ لەسەر رێگەی كەركوك- سلێمانی تەرمی پیاوێك دۆزراوەتەوە كە تەمەنی 40 بۆ 50 ساڵ بووە. دوای دۆزینەوەی دەرکەوتووە کە جەستەی پیاوە كوژراوەكە بە تەواوەتی شێوێندراوە و بۆ پشکنین، رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە.




