خانه‌قین .. لیستى برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ لیسته‌كانى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى وعێراقییه كۆبووه‌وه

خانەقین - تایبەت بە KDP.info/ لە دوو کۆبوونەوەی جیادا لە خانەقین لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لەگەڵ لیستەکانی هاوپەیمانی نیشتیمانی و عێراقییە لە سنوری پارێزگای دیالە کۆبۆوە. لەم کۆبوونەوەدا باسی تێڕوانین و چۆنیەتی پێکهێنانی ئەنجوومەنی ئیدارەی پارێزگای دیالەیان کرد.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی تیشك خرایه سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له‌نێوان هه‌رسێ لیستی عێڕاقیه‌و هاوپه‌یمانی نیشتمانی و هاوپه‌یمانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان كه سێ لیستی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانن بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه پێویسته پۆسته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای پێكهاته‌یی سنوره‌كه بێت نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ده‌ستهێنانی ژماره‌ی كورسیه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و بڕیاریش درا بۆ بڕیاردانی كۆتایی كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بێت.




