٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یاوەر: ئەو شوێنەی پەکەکەی لێ جێگر دەبێت دەسەڵاتی هیچ حکوومەتێکی لێ نەبووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info /  دوای گەیشتنی دووەمین کاروانی هێزە چەکدارەکانی  پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردستان و  بەرزبوونەوەی دەنگی نارەزایی حکوومەتی عێراق بە هاتنی ئەو چەکدارانە بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردستان بە واتای پیشێلکردنی سەروەری دەوڵەتی عێراق دەگەینێت .

جەبار یاوەر رایگەیاند:  جێگربوونی هێزەکانی پەکەکە لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان لە شوێنێکە کە بارەگای پێشووی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکەی لێبووە و ئەو شوێنە دەسەڵاتی هیچ کام لە حکوومەتەکانی لەسەر نەبووە،  تا ببێتە هۆی نیگەرانی دروستبوون.

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پیشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەروو: ئەو شوێنەی کە چەکدارانی پەکەکە بۆی دەکشێنەوە، پیشتر بارەگای خۆیان ، پەکەکەی لێبووە،   هیچ کام لە حکوومەتەکانی ( عێراق – تورکیا-  ئێران) لەم شوێنە  نەیانتوانیووە  ئامادەبوونیان هەبێت  و  دەسەڵاتیان بە سەر ئەو شوێنە نەبووە . وەک ئاشکرایە   پێشتر ئەم شوێنە پەکەکە تێدا جێگر بووە.

لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە  ئەمینداری گشتی وەزارەتی  پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند : هەرێمی کوردستان پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتەوایی لە توکیا دەکات و پێشوازی لە هەنگاوەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات ، بە پابەندبوونیان بە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاشتی. هەرێمی کوردستان دەخوازێت ئەو پرۆسەیە سەرکەوتووبێت.

شایەنی باسە: حکوومەتی عێراق لە گەڵ دەستپێکی کشانەوەی چەکدارانی پەکەکە بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆی دەربڕی و  ئەم هەنگاوەشی بە پێشێلکاری بۆ سەروەرییەکانی عێراق  و دروستبوونی  مەترسی بۆ سەر ئاسایش  لە قەڵم دا .

 

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار