دواین ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکەی کەرکووک

کەرکووک - تایبەت بەKDP.info/ جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک ئاشکرایکرد، لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا لە کەرکووک 54کەس بوونە قوربانی.
عەمید سالار کەمەرخان جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک بە kdp.infoراگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە پرسەیەکی حوسێنیەی زەھرا لە گەرەکی واحد حوزیران کەسێکی خۆکوژ خۆی تەقاندۆتەوە، لە ئەنجامدا11کەس گیانی لە دەست دا و 43کەسی دیکەش برینداربوون.
عەمید سالار کەمەرخان گوتیشی: برینی ژمارەیەک لە بریندارەکان سەختە.
پێرێش لە ئەنجامی سێ تەقینەوە لە کەرکووک زیاتر لە 20کەس بوونە قوربانی.




