کەرکووک .. 20 گومانلێکراو لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکران

كهركووك - KDP.info / ئەمڕۆ لە کەرکووک لەهەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینی هێزەكانی پۆلیسی ئامادەی ئەو شارە کە لە گەڕەكی یەكی حوزەیران بەڕێوەچوو، 20 داواكراو و گومانلێكراو دەستگیركران.سەرچاویەکی پۆلیس لەشاری کەرکوک راگەیاند: هەڵمەتەكە لە رێگای چەند زانیارییەكی هەواڵگری و دواتریش بەپێی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی كەركووك کرا ، لە ماوەیەکی کەمدا توانرا ئەو تیرۆریستانە کە لەلایەن دادگاوە داواکرابوون، دەستگیر بکرێن سەرچاوەکەی پۆلیس کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئەوەشی خستە روو : کە ئەوانەی لە هەڵمەتەكەدا دەستگیركراون پێشتر لەلایەن دادگاوە داواكراو و گومانلێكراو بوون و زۆربەشیان سەر بە پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق بوونە و بەبێ پرس و رەزامەندی ئیدارەی كەركوك روویان لە شارەكە كردووە و لەو گەڕەكەدا نیشتەجێبوون.سەرچاوەکە هەروەها ئاماژەی دا: دوای لێکۆلئنەوە و بەدوا داچون کە لەماوەی رابردوودا ئەنجامیان داوە ، بۆیان دەرکەوتووە کە بەشێكی زۆر لەو پەلامارە تیرۆریستییانەی لە كەركووك ئەنجامدراون، دەستی ئەو خەڵكانەی تێدابووە كە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق بەناوی دۆزینەوەی دەرفەتی کار روویان لەو شارەكە كردووە،هەندێک لەو کەسانەش دوای دەستگیرکردنیان رادەستی بنكەی پۆلیسی پەیوەندیدار لە كەركوك كراون.




