موقتەدا سەدر کارەکانی 2 پەرلەمنتاری سڕکرد

عێراق - KDP.info / موقته‌دا سه‌در ئاشکرای کرد : کە بە هۆی دروستبوونی گومان بەکۆکردنەوەی سەروەت و سامان بە شێوەیەکی نایاسایی ، لەلایەن نوێنەرانی رەوتەکەیەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەدواداچوون لەسەر مۆڵکی پەرلەمنتارانی دەکات و هاوکات كاره‌كانی دوو په‌رله‌مانتاری سڕ کرد ، و داواش ده‌كات لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێ بۆ سه‌رژمێری ماڵ و موڵكی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی پێش و پاش بونیان به په‌رله‌مانتار. موقتەدا سه‌در سەرۆکی ره‌وتی سه‌در لە بەیاننامەیەکدا ، بڕیاریداوه دوو په‌رله‌مانتار کە بریتین لە حاكم زاملی و حه‌سه‌ن جبوری، ئه‌ندامانی لیستی ئه‌حراری سه‌ر به ره‌وتەکەی، لە راپەراندنی کارەکانیان سڕ بکات، دوای ئەوەی بۆی ساغبۆتەوە کە هەردوو پەرلەمانتارەکەی، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی کە ئەو بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات ، مامەڵەیان کردووە ، سەرۆکی رەوتی سەدر ئەوەشی خستۆتەروو : کە دادپەروەرانە بۆ لێكۆڵینه‌وه له راستیه‌كان سه‌باره‌ت به‌و دو په‌رله‌مانتاره مامەلە لەگەڵ ئەو پرسە دەکات و بۆیە لیژنه‌یه‌كی به سه‌رۆكایه‌تی قوسه‌ی سوهه‌یل ، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێكهێناوه داوایكردوه به شه‌فافیه‌ت و ده‌ستپاكی و هۆشمه‌ندی و بێ هیچ ترس و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك كاره‌كانی بكات. له به‌یاننامه‌كه‌دا سەرۆکی رەوتی سەدر ؛ داواشیكردوه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رژمێری ماڵ و موڵكی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لستی ئه‌حرار بكه‌ن پێش و پاش بونیان به ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌ماوه‌یه‌كدا كه له (45) رۆژ زیاتر نه‌بێت. موقته‌دا سه‌در، راشیگه‌یاندوه ئه‌و کارەی له‌دیدگای شه‌رع و ئه‌خلاقه‌وه ، به‌رامبه‌ر بە خوای گه‌وره و گه‌لی عێراقەوە بووە .




