حکومەتی عێراق قەدەغەکردنی هاتوچۆی لە فەللوجەو رومادی راگەیەند

عێراق - KDP.info / لە پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق بەتایبەتیش شاری رومادی دوای بڵابوونەوەی هێزەکانی سوپا لەدەروازەکانی شاردا گرژی دروست بووە ، ئەگەر رووبەررربوونەوە لە ئارادایە ،ئەم هەنگاوەی سوپای عێراق بەداخستنی دەروازەکانی شاردا دوابەدوای هەڕەشەی سەرۆک عەشیرەتەکانی ئەو پاریزگایە دێت، کە رایانگەیاندبوو ، ئەگەر حکومەتی عێراق لە ماوەی 24 کاژێردا سەرجەم سەربازانی لەو پاریزگایە نەکشینێتەوە ئەوکات چەک هەڵدەگڕن و رووبەروویان دەبنەوە ،هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی بە کەناڵی حورەی راگەیاند : بریاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ بۆ شاری فەللوجە و رمادی دەرچووە و جێبەجێکردنی ئەو بریارەش لە ئیوارەی پێنجشەمە تا بەیانی رۆژی هەینی کاری پێدەکرێت، سەرجەم دەروازەکانی چون هاتن بۆ ناوە و دەرەوەی ئەو دوو شارە قەدغە کراوە ،لەلایەکی دیکەوە ئەندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ر به‌لیستی عێراقییه ئاشكرایكرد، هێشتا حكومه‌تی به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی، وه‌ڵامی لیژنه‌ی دانوستانكاری خۆپیشاندانه‌كانی نه‌داوه‌ته‌وه. بٶیەش خۆپیشاندەران لە چالاکییەکانیان بەردەوام دەبن ، خالد عه‌لوانی بە ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خباریهی راگەیاند : سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر حكومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاندبوو، تاووتوێی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران ده‌كات، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی وه‌ڵامی لیژنه‌ی دانوستانكاری خۆپیشاندانه‌كانی نه‌داوه‌ته‌وه.هاوکات نه‌یتوانیووه گیان‌و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان بپارێزێت.




