دوا ئاماری تەقینەوەکانی بەغدا ئاشکرا بوو

عێراق - KDP.info / دوا ئامار لە بارەی ته‌قینه‌وه‌كانی ئێواره‌ی دوێنێدا، كه‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای له‌به‌غدا كرده ئامانج كه‌ناوچه‌كانی كازمیه‌و زه‌عفه‌رانیه‌و به‌غداد جه‌دیده‌و مه‌دینه‌سه‌دری گرته‌وه، لانی كه‌م 27 كه‌س كوژران كه لە نێوانیاندا دوو پۆلیس هەبوون و 61 كه‌سی دیکەش برینداربوون. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بە مدا پرێسی رایگەیاند: ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو، له‌ناو وێستگه‌یه‌كی به‌نزیندا، له‌مه‌دینه‌سه‌در ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیشه‌وه كه‌سێك كوژراوه و 14 كه‌سی تریش برینداربوون و ووتیشی، له‌ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانیه له‌باشوری به‌غداد ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویداوه‌و به‌هۆیشه‌وه، دووكه‌س كوژران‌و 12كه‌سی تریش برینداربوون. به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویش له‌ناوچه‌ی سیدسیه كه‌سێك كوژراوه‌و 10 كه‌سی تریش برینداربوون.ئەگەری زیدەبوونی ژمارەی قوربانیان بە هۆی سەختی برینی بریندارەکان تە ئەمرۆش لە یارادایە .




