٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پۆلیسی توركیا چوار گومانلێكراوی بە تۆمەتی تەقینەوەكەی رەیحانییە دەستگیركرد

سەرچاوە: KDP.info

توركیا-  /KDP-infoبە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی توركی پۆلیسی توركیا چوار گومانلێكراوی تەقینەوەكەی هەفتەی رابردووی رەیحانییەی دەستگیركرد.

ئەم تەقینەوەی توركیا كە لەشاری رەیحانییەی نزیك لە سنوری نێوان توركیاو سوریا روویداو بووە هۆی كوژرانی 51 كەس، دەنگدانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو توركیا بە گرنگییەكی زۆرەوە لەو رووداوەی روانی و چاودێرانی رووداوەكانی سوریا بە ئەگەرێكی دووری نازانن ئەو تەقینەوەیە زنجیرەی پلانێك بێت بەمەبەستی هەناردەكردنی جەنگی ناوخۆی سوریا بۆ دەرەوەی سنوورەكانییەوە.

هەر ئەو ئاژانسە رایگەیاند كە داواكاری گشتی توركیا 8 گومانلێكراوی بە مەبەستی لێكۆڵینەوە رەوانەی پۆلیس كردووە، پۆلیسیش دوای لێكۆڵینەوە 4 لەو گومانلێكراوانەی ئازاد كردووە و 4  گومانلێكراوە كەیتریشی دەسبەسەركردوون.

تا ئێستا 17 كەس گومانلێكراون و لێکۆڵینەوەش هەروا درێژەی هەیە.

لەلایەكیترەوە لە رۆژنامەی (Today s Zaman)ی دا هەر پەیوەست بە رووداوی رەیحانییەوە هاتووە كە لەو سەفەرەی ئێستای ئەردۆغانی سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ ئەمەریكا باس لە رووداوی رەیحانییە دەكات لە گەڵ ئۆبامای سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، وەكو مەترسییەك لە هەناردەكردنی شەڕی ناوخۆی سوریا بۆ توركیا.

هەواڵی پەیوەندیدار