فه‌لاح مسته‌فا: له‌نیگه‌رانیه‌كانی عێراق تێده‌گه‌ین به‌رامبه‌ر به كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه بۆ ناو خاكی هه‌رێم

سه‌باره‌ت به نیگه‌رانیه‌كانی حكومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له‌توركیاوه بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ئه‌وان وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم له‌و بابه‌ته‌دا له نیگه‌رانیه‌كانی حكومه‌تی عێراق تێده‌گه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م گروپی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقیش نیگه‌رانی توندی ده‌ربڕی و ئاشكرایكرد كه سكاڵا پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، له‌و باره‌یه‌شه‌وه، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، ئه‌وان له نیگه‌رانییه‌كانی حكومه‌تی عێراق تێده‌گه‌ن و ئه‌وه‌ش نه‌ریتێكی ئاسایی و باوه، حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌شێك نییه له پڕۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكان بۆ سنوری هه‌رێمی كوردستان.
فه‌لاح مسته‌فا راشیگه‌یاند، ئه‌وان خوازیارن پڕۆسه‌ی ئاشتی به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت و كورد له توركیا به مافه‌كانی خۆی بگات.




