راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگه سەبارەت به کشانه‌وه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان

وەزارەتی پێشمەرگه له راگەیەندراوێکدا جەختی کردەوه، ئەو شوێنەی ئێستا پارتی کرێکارانی کوردستان(PKK) بۆ کشانەوه لێی جێگیر دەبن، شوێنی لەمێژینەی خۆیانه و هیچ کات دەوڵەتانی دەوروبەر کۆنتڕۆڵیان بەسەردا نەبووه.
"پرسیارێکی زۆر و جۆراوجۆر و له‌لایه‌نی جیاجیادا ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان(pkk) بۆ ناو سنوور وخاکی هه‌رێمی کوردستان (که به‌پێی ده‌ستوور سنوور و خاکی هه‌رێم به‌شێکه له سنوور و خاکی ده‌وڵه‌تی فیدرالی عێراق) و له پرسیاره‌کانیشدا داوا ده‌کرێت هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌وباره‌وه دیاری بکرێت، لێره‌دا و له‌وباره‌وه ئه‌م روونکردنه‌وه پێشکه‌ش ده‌که‌ین:
حکومه‌تی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان ماوه‌یەکه له گفتوگۆدان و له‌م دواییه‌دا و له‌سه‌ر رۆشنایی رێککه‌وتنێکی هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا، له قۆناغێکی سه‌ره‌تایی دان له پرۆسه‌ی جێبه‌جێکردنی پلانێکی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کوردان له تورکیا که هه‌نگاوی یه‌که‌می ئه‌م پرۆسه‌یه به ئاگربه‌ست و راگرتنی شه‌ڕ ده‌ستی پێ‌کرد و له‌دوای ئه‌وه‌دا ئازاد کردنی دیله‌کانی سوپای تورکیا له‌لایه‌ن پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه و له‌پاشاندا ئازاد کردنی گیراوه سیاسیه‌کانی کورد له زیندانه‌کانی تورکیا و له ئێستاکه‌دا ده‌ست پێکردنی سه‌ره‌تایی هه‌نگاوی یه‌که‌می کشانه‌وه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی پارتی کریکارانی کوردستان له ناو قوڵایی خاکی تورکیاوه بۆ بنکه و باره‌گا له‌مێژینه‌کانی خۆیان له سنووره‌کانی نێوان "عێراق – ئێران و عێراق – تورکیا" که ئه‌و ناوچه سنووریانه ده‌که‌ونه سنووری جوگرافیی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌ته‌کانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته دیاری کراوانه به حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه ئاگاداری ئه‌و راستیه‌ن که ئه‌و ناوچه سنووریانه‌ی دیاری کراون، جێگای حه‌وانه‌وه‌ی پێشتری هێزه‌کانی چه‌کداری pkk و ئێستاکه‌ی هێزه کشاوهکانیان بووه و قه‌ت نه به ره‌زامه‌ندی و نه به مۆڵه‌تی فه‌رمیی هه‌رێمی کوردستان و هیچ ده‌وڵه‌تێک له‌و ناوچانه‌دا جێگیر نه‌کرابوون و قه‌تیش ئه‌و ناوچانه له‌ژێر کونتڕۆلی سه‌ربازی و ئه‌منیی هیچ کام له‌و وڵاتانه و هه‌رێمی کورستانیش نه‌بووه و ئه‌و هه‌لومه‌رجه دیاری کراوه له‌و ناوچانه‌دا هی ئێستاکه نییه به‌ڵکو هی چه‌ندەها ساڵی پێش ئێستاکه‌یه و ئه‌م راستیه‌ش لای هه‌موولایه‌ک ئاشکرایه.
را و بۆچوون و هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی ئه‌م پرۆسه ئاشته‌واییه‌ی نێوان حکومه‌تی تورکیا و پارتی کرێکارانی کورستان به‌شێوه‌ی گشتی، هه‌مان راوبووچون و هه‌ڵوێستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه که به‌ردوام رێگای دیالۆگ و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تان به بژارده‌ی راست و دروست زانراوه و ده‌زانرێ له‌م قوناغه مێژووییه‌ی ئێستاکه‌دا و رێگای یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌که له‌لایه‌ن هه‌رلایه‌نێک به زه‌بری به‌کارهێنانی چه‌ک و توندوتێژی به بژارده‌یەکی ناڕاست و نادروست له‌م سه‌رده‌مه‌دا زانراوه و ده‌زانرێت و له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌کانی جێبه‌جێکردنی پرۆسه‌ی ئاشتیی نێوان حکومه‌تی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان له ئێستاکه‌دا، جارێکی تر جه‌خت ده‌کەینه‌وه که وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌کو به‌شێک له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌مان راوبۆچوون و هه‌ڵوێستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی پێشتر و ئێستاکه‌ی هه‌یه که پشتیوانی له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ر کردنی ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی مافی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌کات له تورکیا و وڵاتانی تر و به‌تایبه‌ت پشتیوانی له‌م پرۆسه ئاشته‌واییه‌ی ئێستاکه‌دا ده‌کات که هه‌یه له‌نێوان حکومه‌تی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان و دیاره به‌پێی ئه‌م پرۆسه‌یه و ئه‌م رێککه‌وتنه هه‌نگاوی یه‌که‌می پرۆسه‌که راگرتنی شه‌ڕ بووه و دواهه‌مین هه‌نگاوی پرۆسه‌که فڕێدانی چه‌که له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه‌یه و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌که‌یه به شێوازێکی سیاسیانه که ئه‌مه هیوا و ئامانجی هه‌موو لایه‌کی ئاشتیخوازه.




