هەولێر.. سه‌ید عه‌مار الحكیم: له‌عێراق قه‌یرانێكی سیاسی هه‌یه

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ بە ئامادەبوونی دکتۆر فواد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین سیمینارێکی بۆ سەید عەمار ئەلحەکیم سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق سازدا.
له‌و سیمیناره‌دا كه ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایانی زانكۆ ئاماده‌بوون،دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین سوپاسی هه‌لوێستی سه‌ید عه‌مار حه‌كیم و مالباتی حه‌كیمی كرد كه هه‌رده‌م هاو هه‌ڵوێستی دۆزی گه‌لی كورد بوون،هه‌روه‌ها پیرۆزبایی لێ‌كرد بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه‌له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌ده‌ستی هێناوه.
پاشان سه‌ید عه‌مار حه‌كیم باسی له‌و هه‌موو خه‌بات و قوربانیدانه‌كرد كه گه‌لی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌م خاكه داویه‌تی و ئه‌وه‌ی خسته‌روو كه نابێت ئه‌و قوربانی و خه‌باته له‌بیر بكرێت،به‌لكو پێویسته ببێته وانه‌یه‌ك بۆ ئه‌مرۆ و داهاتوو،له‌سه‌ر هه‌ل و مه‌رج و بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچه‌كه سه‌ید عه‌مار ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه بیرورای جیاواز شتێكی ئاساییه ئه‌گه‌ر له‌چوارچێوه‌ی كاری هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دورمان نه‌خاته‌وه.
هه‌روها ئه‌وه‌ی خسته‌روو كه‌له‌ئێستادا له‌عێراق قه‌یرانێكی سیاسی هه‌یه كه بوه‌ته هۆی دروستبوونی قه‌یرانی ئه‌منی و راسته‌وخۆ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی داناوه بۆیه داوای له‌هێزه سیاسیه‌كان كرد كه بگه‌رێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتووگۆ كه‌ئه‌و به‌مێزی ئازاكان ناوی هێنا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كان .
هه‌روه‌ها دواین سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا به‌كارێكی گرنگ وه‌سف كرد بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌لاقه‌ی گفتووگۆ و گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كان،له‌سه‌ر په‌یوه‌ندینیوان هه‌رێم و به‌غداش ووتی كه‌ده‌بێت په‌یوه‌ندی نیوان هه‌رێم و به‌غدا په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌واو كاری بێت و ده‌ستوریش ئه‌مه‌ی پشت راستكردۆته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنی ماف و ئه‌ركی هه‌ر لایه‌كیان به‌رامبه‌ر یه‌كتری.گفتووگۆی نیوان مامۆستایانی زانكۆ‌و سه‌ید عه‌مار حه‌كیم لایه‌نیكی دیكه‌ی سیمیناره‌كه بوو.




