٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گیانی پەنابەرانی سووریا لە رەیحانلی لە مەترسیدایە

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ- KDP.info/  دوای تەقینەوەكانی شاری رەیحانلی، دانیشتوانی ئەو شارە دەستیان بە هێرش كردنە سەر پەنابەرانی سوریا لەو ناوچەیەدا كردووە و تا ئێستە بە هۆی ئەم هێرشانەوە چەند پەنابەرێك بریندار بوونە.

لەمبارەیەوە رۆژنامەی ستاری توركی بابەتێكی نووسەر هاكان ئاڵبایراقی بڵاوكردووەتەوە كە تێیدا ئاماژە بەوە كراوە كە لە كاتی تەقینەوەكاندا كاتێك كە خەڵكی رەیحانلی پەنابەرە سوریەكانی بینیوە وازی لە بریندارەكانی تەقینەوەكان هێناوە و بە دار و بەرد هێرشیان كردووەتە سەر پەنابەرەكان و بە هۆی ئەم هێرشانەوە ژمارەیەك یەكجار زۆر پەنابەری سوریا بریندار بوونە.

نووسەر لە بەشێكی دیكەی ئەم بابەتەدا باسی ئەوەی كردووە كە ئەو رەفتارە كە لە رەیحانلی لە بەرامبەر پەنابەرانی سوریا كراوە نازییەكانیش لە بەرانبەر جووەكان نەیان كردووە و نووسیویەتی: ژمارەیەك لە پەنابەرانی سوریا كەوتوونەتە بەر هێرشی خەڵكی رەیحانلی و خەڵكی شارەكەیش بە بەرد سەری ئەو پەنابەرانەیان شكاندووە و كوشتوویانن و ژمارەیەكی دیكەیشیان بریندار كردووە. هەر بۆیە لەم چەند رۆژەدا زیاتر لە 500 خانەوادەی سوریا بە هۆی ئەم هێرشانەوە توركیایان بەجێ هێشتووە و گەڕاونەتەوە سوریا.

ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە بە هەزاران پەنابەری سوریا لە ترسی هێرشی رەگەزپەرەستەكان ناتوانن لە نێو خیمەكاندا دەربكەون و چەند رۆژە لە نێو خیمەكاندا خۆیانیان شاردووتەوە.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە رۆژی سێ شەممەی ئەم هەفتەیە هەر دوو كەناڵی ئین تیڤی و خەبەر توركیش ئاماژەیان بە گەڕانەوەی ژمارەیەك یەكجار زۆر لە پەنابەرانی سوریا بۆ ئەو وڵاتەیان كردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار