٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زانكۆی دیجلە سیمیناری سەلاحەدین دەمیرتاشی رەتكردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ بڕیار بوو رۆژی چوارشەممە لە هۆڵی بۆنەكانی زانكۆی دیجلە سیمینارێك سەبارەت بە قۆناغی چارەسەری و رۆلی سیاسەت و ئەكادمییەكان بۆ هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش ساز بكرێت، بەڵام سەرۆكایەتی زانكۆی دیجلە بە بڕیارێكی لە ناكاو ئەم سیمینارەی رەتكردۆتەوە.

لەمباریەوە رۆژنامەی سەباحی توركی رایگەیاند كە بە مەبەستی شرۆڤە كردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و كۆكردنەوەی پشتگیری بۆ ئەم قۆناغە لە زانكۆی دیجلە بۆ هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش سیمینارێك ساز بكرێت، بەڵام سەرۆكایەتی زانكۆی دیجلە بە بڕیارێكی لە ناكاو ئەم سیمینارەی هەڵوەشاندۆتەوە و ئاماژەی بەوە كردووە كە سازدانی سیمینارێكی بەمجۆرە لە دەرەوەی چوارچێوەی یاساكانی ئەو زانكۆیەیە.

لە بەرانبەر ئەم بڕیارەی زانكۆی دیجلەدا هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاشیش ئاماژەی بەوە كردووە كە دیارە ئەم زانكۆیە نایەوێت قۆناغی چارەسەری بە ئەنجام بگات، بۆیە بڕیارێكی بەمجۆرەی دەركردووە و ئەم بڕیارە عەیبێكی یەكجار گەورەیە بۆ دیموكراسیەتی توركیا.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە زانكۆی ئەنقەرەش سیمیناری سەباحەت تونجەلی سەبارەت بە چارەسەركردنی پرسی كورد هەڵوەشاندبووەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار