سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌لاماردنی سه‌ر كوردی ئێزدی له به‌غدا مه‌حكووم ده‌كات

له‌م مانگه‌دا ئه‌وه دووه‌م جاره ئه‌و هاووڵاتییه كورده ئێزیدیانەی كه له به‌غدا كار ده‌كه‌ن له لایه‌ن ملیشیا چه‌كداره‌كان هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر، كه له ئه‌نجامدا تا ئێستا 14 هاووڵاتی كوردی ئێزدی شه‌هید بوونه.
ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدا ئه‌و هێرش و تاوانه چهپهڵانەی لە لایەن گرووپه ملیشیاكان دەكرێنە سەر خەڵكی بێ‌تاوان به توندی ئیدانه ده‌كه‌ین، هاوكات به‌رپرسیارێتی پاراستنی سەروماڵی خەڵك دەكەوێتە سەرشانی ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ و پێویستە بە زووترین كات ڕێگە لە گەشەسەندنی ئەو دیاردە نامرۆڤانەیە بگیرێ و تاوانبارانیش ڕادەستی یاسا بكرێن و به سزای خۆیان بگه‌ن. هەروەها پێویستە ژیان و مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌و ئاین و مه‌زهه‌به‌كانیش بپارێزرێت و كاری جددی بكرێت بۆ كۆتایهاتن به دیارده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ملیشیا چه‌كداره‌كان له به‌غدا، كه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیان و ئاسوودەیی هاووڵاتیان.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
15/5/2013




