بەرەی نوسرەت پیلانی بۆ کوشتنی پادشای ئوردن داڕشتوە

سوریا - KDP.info / پلانی به‌ره‌ی نوسره‌ت بۆ تیرۆری مه‌لیک عه‌بدوڵڵا پادشای ئوردن ئاشکرا دەبێت و لەو بارەیەوە گرۆپێکی چەکدار سەر بە قاعیدە دەستگیر کراو دەستی یەکیک لەوڵاتانی هاوسێ ئوردن لەو رووداوە ئاشکرا بوو،ڕۆژنامه‌ی ئه‌لدیاری لوبنان هه‌واڵی ده‌ستگیرکردنی گرووپێکی سه‌ر به قاعیده‌ی باڵی سوریای بڵاو کرده‌وه که بەپێی هەواڵی ئەو رۆژنامەیە، ئەو گرۆپەی سەر بەقاعیدە پیلانی تیرۆرکردنی پادشای ئۆرد ن مه‌لیک عه‌بدوڵڵای داڕشتووە بەڵام نەیانتوانیووە تێدا سەرکوتوو بن.ڕۆژنامه‌ی ئه‌لدیاری لوبنانی ئەوەشی خستۆتەروو: که ده‌زگای هه‌واڵگریی ئۆردن ئه‌ندامانی لە چەند رۆژی رابردوودا ، گرووپێکی تیرۆریستییان ده‌ستگیر کردووه که ئامانجیان تیرۆری مه‌لیک عه‌بدوڵڵا بووه ئەو باڵەش سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە بووە.به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌که؛ ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه که سه‌ر به به‌ره‌ی نوسره‌ت، باڵی ئه‌لقاعید له سوریایه، له‌گه‌ڵ یه‌کێک له وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان پەێوه‌ندی هه‌یه و ئامنجی تیرۆرکردنی مەلیک عەبدوڵڵابووە. ئه‌لدیار نووسیویه‌تی: ئه‌و گرووپه ویستوویانه به هاوکاری ئه‌ندامانی عێراقی خۆیان له ئۆردۆن و له بۆنه‌یێکی ئایینی‌دا به پشتێنێکی بۆمبڕێژکراو ئه‌و تیرۆره ئه‌نجام بده‌ن.




