لەبەرژەوەندی خوێندنی ئێواران وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێك دەردەكات

هەولێر- تایبەت بەKDP.info/ به‌مه‌به‌ستی گرنگیدان به خوێندنی ئێواران و ره‌خساندنی هه‌لی زیاتر بۆ ئه‌و قوتابیانەی له كاروانی خوێندن دواكه‌وتوون، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌پێی نووسراوی ژماره 9492 له به‌رواری 14/5/ 2013 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی خوێندنی ئاماده‌یی و پیشه‌یی به فه‌رمانێكی وه‌زاری چه‌ند بڕیارێكی بۆ خوێندنی ئێواران ده‌ر‌كرد.
له خاڵێكی بڕیاره‌كه دا هاتووه هه‌ر قوتابییه‌كی خوێندنی ئێواران ئه‌گه‌ر به‌شداری ئه‌زموونی گشتیی كردبێت و ده‌رنه‌چووبێت، ئه‌وا بۆ ساڵی ئاینده بۆی هه‌یه به‌شێوه‌ی ده‌ره‌كی به‌شداری تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان بكات، به‌بێ ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رایی ئه‌نجام بدات. هه‌روه‌ها له خاڵێكی دیكه‌ی بڕیاره‌كه بۆ ئاسانكاری كاروباری خوێندنی ئێواران بڕیاردرا كه له په‌روه‌رده گشتییه‌كان و په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان بۆ راپه‌ڕاندنی كاروباری قوتابخانه‌كانی ئێواران له‌به‌شی ته‌كنیكی فه‌رمانبه‌رێك بۆ ئه‌م كاره رابسپێرن.
هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له بڕیاره‌كه هاتووه ئه‌و قوتابییه‌ی كه دوو ساڵ له پۆلێك ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ر شار و شارۆچكه و شاره‌دێ و گوندێك بۆیان هه‌یه ئاره‌زوومه‌ندانه بۆ ساڵی سێیه‌م له رۆژ بمێننه‌وه، یان بچنه تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی به‌مه‌رجێك له‌و شوێنه بۆ به‌شه‌كه‌ی خوێندنی ئێواران نه‌بێت. بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ش كه نه‌خۆشی شه‌وكوێرییان هه‌یه (به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی پزیشكی پارێزگه) ده‌توانن له خوێندنی رۆژ درێژه به خوێندن بده‌ن، له‌كاتی هه‌بوونی گومانیش له‌سه‌ر راپۆرته‌كه، ده‌كرێت په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكه داوای پێداچوونه‌وه - استئناف بكات.
سه‌باره‌ت به ته‌مه‌نی قوتابی له‌به‌شێكی بڕیاره‌كه دا هاتووه : ئه‌و قوتابییانه‌ی له قۆناغی ئاماده‌یین و كه ته‌مه‌نیان له 18 ساڵ تێپه‌ڕی نه‌كردووه، رێگه‌یان پێبدرێت بۆ ساڵی سێیه‌م له هه‌مان پۆل له خوێندنی رۆژ به‌رده‌وام بن. یه‌كێك له خاڵه‌كانی بڕیاره‌كه‌ش سه‌باره‌ت به قوتابخانه‌كانی ئێوارانی كچان، كه ده‌بێت له‌كاتی پێویست پاسه‌وانیان بۆ دابین بكرێت.




