لە واشنتۆن ئەردۆغان لە گەڵ ئۆباما باسی کورد دەکەن

سوریا - KDP.info / سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، له واشنتۆن له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسی پایه به‌رزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆبۆوه و بڕیاره سبه‌ی لە گەڵ باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مریكا کببنەوە و باسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له توركیا بكه‌ن.بەپیی هەواڵی میدیاکانی تورکیا ، رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌ردانەکەی دوێنێ له‌چوارچێوه‌ی بانگهێشتی فەرمی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا بووە ئەمرۆش لە واشنتۆن له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسی پایه به‌رزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆبۆوه . میدیاکانی توركیا ئه‌وه‌شیان خستۆتەروو: کە له كوبونه‌وه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و ئۆباما دا وتووێژ له سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه و پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و ئیسرائیل و به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و هەروەها ره‌وشی سوریا و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دەوە ده‌كرێت. هاوکات وابریارە لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە په‌یوه‌ندییە ئابورییەکانی نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره و چۆنیەتی توندۆڵکردنی پەیوەندییەکان بکرێت




